یه‌كه‌مین پانێلی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی فیلمی كۆمیته‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان له‌نێوان ئێران و سێربستان به ئاماده‌بوونی "میرۆلیۆب وه‌كۆویچ" سینه‌ماكاری سێربستانی له كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا "میرۆلیۆب وه‌كۆویچ" باسی چۆنییه‌تی ئاماده‌كردن و چێكردنی فیلمی هاوبه‌ش له‌نێوان دوو وڵاتی ئێران و سێربستان به یارمه‌تی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی و وه‌رزی هاوبه‌شی ئه‌وانی كرد. هه‌روه‌ها ئاراسته‌كردنی پرسیار‌و وه‌ڵامدانه‌وه سه‌باره‌ت به ره‌وتی ئه‌م چالاكییه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م پانێلی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شه بوو. "میرۆلیۆب وه‌كۆویچ" به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی كه له به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شدا، بابه‌ت گه‌ل و پێچ و په‌نایه‌كی یه‌كجار زۆر بوونی هه‌یه، وتی: له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئه‌ڵمانیا، گرێبه‌ستی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش له‌نێوان ئێران و سێربستان به‌سترا. ئه‌م گرێبه‌سته به له‌به‌رچاوگرتنی ستاندارده‌كانی هه‌ردوو وڵات داڕێژراوه‌و واژۆ كراوه. ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: وڵاتی سێربستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه له‌وانه یونان و فه‌ره‌نسا به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی سینه‌مایی هه‌بووه. ئێمه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی گرێبه‌ستی هاوكاریمان واژۆ كردووه‌و ستاندارده‌كانی ئه‌خلاقی و شوێنه‌واره‌كانی دیمه‌نی هه‌ردوو وڵاتمان له‌م گرێبه‌سته‌دا له‌به‌رچاو گرت و به‌خته‌وه‌رانه تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش گه‌یشتۆته ئه‌نجام. له ئه‌نجامدا به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌شی فیستیڤاڵ و ئاڵوگۆڕی خوێندكاران و مامۆستایانی سینه‌ما، له‌نێوان دوو وڵات‌دا دێته‌ئاراوه. وه‌كۆویچ رایگه‌یاند: ئه‌رشیڤی فیلمه‌كانی به‌رهه‌مهێنراوی هاوبه‌شی دوو وڵات له ناوه‌ندی هونه‌رو پاراستنی هونه‌ری وڵاتی سێربستان له‌به‌رچاو گیراوه. ئه‌م ناوه‌نده، هۆگری و تامه‌زرۆییه‌كی زۆری به كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌و به هه‌موو چوارچێوه‌كانی ئه‌م گرێبه‌سته پابه‌نده. "میرۆلیۆب وه‌كۆویچ" وتی: بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ، لێكدانه‌وه‌م بۆ سینه‌ماكانی دونیا كرد‌و چالاكییه‌كانی سینه‌مای ئێران، یه‌كێك له به‌شه گرنگه‌كان بوو كه ئێمه له‌به‌رچاومان گرت. سینه‌مای ئێران، یه‌كێك له گرنگترینی ئه‌و هونه‌رانه‌یه كه له‌م ناوه‌نده‌دا، چالاكییه‌كانی ئه‌و، له‌لایه‌ن ئێمه‌وه گرنگی پێدراوه‌و له‌به‌رچاو گیراوه. هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان بۆ پاراستن و ئاگاداری له به‌رهه‌مه هاوبه‌شه‌كان له بڕگه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م گرێبه‌سته‌یه. وه‌كۆویچ رایگه‌یاند: تاران، شیراز‌و ته‌ورێز ئه‌و سێ شاره بوون كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م به‌رهه‌مانه هه‌ڵبژێردران و مایه‌ی شانازی منه كه دوو جار له‌گه‌ڵ سینه‌ماكاری ناوداری ئێرانی "عه‌باس كیارۆسته‌می" دیدار‌و چاوپێكه‌وتنم بووه. هه‌روه‌ها وتی: به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ره‌وتی ئه‌م گرێبه‌سته دیدار‌و وتووێژێكی زۆری هه‌بووه. له كۆتاییدا بڕیاردرا 6 پڕۆژه كه 3 پڕۆژه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ئێران و سێ پڕۆژه په‌یوه‌ندیدار به سێربستانه، لێكدانه‌وه‌یان بۆ بكرێت و یه‌ك به‌رهه‌م بۆ ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش هه‌ڵبژێردرێت. ئه‌م پڕۆژه‌یه سه‌باره‌ت به سینه‌مای لاوان و مێرمنداڵان ده‌بێت و ره‌نگه به‌ره‌و لای سینه‌مای منداڵیش بڕوات. ئه‌م سینه‌ماكاره له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا له‌م كۆبوونه‌وه‌یه رایگه‌یاند: بۆ به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش، یه‌كه‌مین بابه‌تی گرنگ، ئه‌مه‌یه كه دڵنیابین هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی ئابووری، ئه‌خلاقی و كلتووری روونادات، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ده‌رفه‌تی هه‌ڵه‌كردن و دووپاتكردنه‌وه‌مان له‌م بواره‌دا نیه. ئه‌و به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سێ مۆدێلی سه‌ره‌كیمان له به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شدا هه‌یه، وتی: مۆدێلی ئۆرگانیك، مۆدێلێكه كه له‌ودا خاڵێكی گرنگ بوونی هه‌یه كه یه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ر بۆ به‌رهه‌مهێنان بۆ وڵاتێكی دیكه هانده‌دات و ده‌بێت یه‌ك بابه‌تی هاوبه‌ش له‌به‌ینی دوو لایه‌ندا بوونی هه‌بێت كه له چوارچێوه‌ی چیرۆك یا گێڕانه‌وه‌دا ده‌رببڕدرێت و له فیلمه‌كه‌دا خۆی به جوانی ده‌ربخات. هه‌روه‌ها مۆدێلی ته‌كنیكاڵ، مۆدێلێكه كه هیچ بابه‌تێكی كلتووری هاوبه‌ش له‌ودا، له‌نێوان دوو وڵات بوونی نیه‌و هاوبه‌شی له‌بواری دیمه‌ن و لوكه‌یشێنی شوێنی وێنه‌گرتن، كه‌ره‌سته‌و جیهازه‌كان و سه‌رمایه‌دانانه. ئه‌م ره‌خنه‌گره فیلمی سینه‌مایی "قه‌سری شیرین"ی به نموونه‌یه‌كی ته‌كنیكاڵی به‌رزو به‌رهه‌مێكی رێك‌وپێك و باش ئاماده‌كراو زانی و رایگه‌یاند: مۆدێلی سێهه‌م، مۆدێلی تایبه‌تی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شه كه باسی بیرۆكه‌كان و ئاڵوگۆڕه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ چێكردنی یه‌ك فیلم له لایه‌نی كه‌ره‌سته‌و جیهازه‌كان و ته‌كنیكی له‌ودا له‌به‌رچاو گیراوه. وه‌كۆویچ وتی: له فیلم چێكردندا دوو راسته‌قینه بوونی هه‌یه. یه‌كیان ئه‌و شته‌یه كه له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما ده‌یبینین و یه‌كیان رووداوێكه كه له دونیای راسته‌قینه‌دا دێته‌ئاراوه‌و ئه‌م دووانه پێویست نیه یه‌كێك بن. ئامرازه هونه‌رییه‌كانی نێو فیلمه‌كه‌ش ده‌توانن رووداوه‌كانی ژیانی ئاسایی رۆژانه رووماڵ بكه‌ن. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: ده‌بێ به منداڵان و مێرمنداڵان له فیلم چێكردندا ئیزن بده‌ین كه بیر‌و باوه‌ڕه‌كان و فۆرمه‌كانی له‌به‌رچاو گیراوی خۆیان پیاده‌بكه‌ن و چوارچێوه به‌وان نه‌ده‌ین. وێڕای ئه‌وه‌ی كه له روانگه‌ی سێهه‌مدا، ركابه‌ری له‌نێوان مێرمنداڵان و لاوانی دوو وڵات‌دا ده‌توانێت بێته‌ئاراوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه فیلم گه‌لی جیاواز به بیرۆكه‌گه‌لی تایبه‌ت بێنه به‌رهه‌م. وه‌كۆویچ له كۆتاییدا وه‌بیری هێنایه‌وه: یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سینه‌مای وڵاتی سێربستان ئه‌مه‌یه كه ئه‌و ماڵیات و باجه‌ی كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم خه‌رجده‌كرێت، له‌دوای سێ مانگ بۆ گروپی ستافی سازێنه‌ره‌كانی ئه‌و فیلمه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌و ئه‌وان ده‌توانن ئه‌م تێچووه بۆ فیلمه‌كه‌ی خۆیان خه‌رجبكه‌ن. ئه‌مه یه‌كێك له ئامرازه هه‌ره باشه‌كانی له‌به‌رچاوگیراو له به‌رهه‌مهێنانی فیلمی هاوبه‌شدایه. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure