ناوی كتێب (عن الثورة و الیسار) عصام الخفاجی دار میزوبوتامیا للطباعة و النشر و التوزیع چاپی یه‌كه‌م: 2013 كتێب و لێكۆڵینه‌وه زۆر ده‌رچوون و بڵاوكرانه‌وه له‌سه‌ر به‌هاری عه‌ره‌بی. له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه تا تێهه‌ڵدانی، له نمایشی ئاشتییه‌وه تا گولله‌نان به ئاشتییه‌وه. روانگه‌ی چه‌پیش قسه‌ی كرد‌و چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه ئه‌زبه‌ركردنی چه‌مك و ماناكان ده‌رچوون كه هه‌موو پاكانه بۆ غیابی چه‌پ و مه‌ترسی بوژانه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌م كتێبه ده‌یه‌وێ شتێكی جیاواز بێت له‌وانی تر. شۆڕش و چه‌پگه‌رایی و به‌هاری عه‌ره‌بیش له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م كتێبه‌دا بژوێن و زیندوو گفتوگۆ خوڵقێنه. یه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌ر عیسام خه‌فاجی نووسه‌رێكی ده‌سته‌ڕ و فیكر قووڵه له‌وه‌ته‌ی ده‌ستی داوه‌ته نووسین و دووه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوه‌ی زنجیره‌یی له‌م كتێبه‌دا گه‌رم و گوڕی و زیندوێتی تێدایه. كتێبی (عن الپورە و الیسار) سه‌كۆیه‌كی چڕوپڕه بۆ ره‌خنه‌گرتنی هۆكاره‌كانی پاشه‌كشێی چه‌پ و بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی له دونیای عه‌ره‌ب و ئه‌و وته‌زایه ره‌تده‌كاته‌وه كه هۆكاری پاشه‌كشه و شكستی چه‌پی عه‌ره‌بی و بزووتنه‌وه‌كانیان هه‌ر ئه‌وه‌بێت كه رژێمه‌كان سه‌ركوت و بزووتنه‌وه‌كانیش سه‌ركزییان هه‌ڵبژاردووه. خه‌فاجی نموونه له‌سه‌ر ئه‌وه دێنێته‌وه بۆچی ئیسلامی سیاسی و حزبه‌كانیان به باشترین شێوه پاره و داهاتی بۆ هاتوویان باش سه‌رف ده‌كه‌ن و بۆچی چه‌پ و ره‌وته‌كانیان نه‌یانتوانی وابكه‌ن و سه‌ركرده‌كانیان له جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت دابڕان. خه‌فاجی له‌سه‌ر ئیستبداد و سته‌م و دیكتاتۆری ده‌دوێ و هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌لته‌رناتیڤ له شوێنی تری ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگه‌ی چه‌پ ده‌دۆزێته‌وه. نموونه‌ی شۆڕشی میسر له به‌هاری روخانی دیكتاتۆری حوسننی موباره‌ك به چڕی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و له‌وه ده‌پرسێ بۆچی لاوان بژارده‌ی تریان ره‌چاوكرد و ئه‌و هه‌لومه‌رجه سۆسیۆ _ شۆڕشگێڕییه چییه كه جێگۆڕكێ به ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات؟ فه‌سڵێكی زه‌نگینیش بۆ (به‌هاری عیراقی) كۆششی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عیراق ته‌رخان ده‌كات. دوایی به‌چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك له شێوه‌ی مێزگردێكی گفتوگۆی كراوه پرسیاری به‌شداران له پێگه‌ی حیواری موته‌مه‌ددین پێگه‌یه‌كی ناوداری چه‌پ _ جواب ده‌داته‌وه. پرسیاره‌كان زۆر و چڕ وپڕن و ده‌بنه ده‌رفه‌ت تا خه‌فاجی كه‌لێنی روانگه‌ی چه‌پی عیراقی و چه‌پی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ماجه‌رای به‌هاری عه‌ره‌بی له میسر و سوریا و لیبیا روون بكاته‌وه. كتێبی (له‌باره‌ی شۆڕش و چه‌پ) ه‌وه دیمه‌نێكی چڕ‌و پڕ و ده‌وڵه‌مه‌ند و ئینجاش كراوه له‌سه‌ر به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌خاته‌ڕوو. له‌و كاته‌ی چه‌پانه بیرده‌كاته‌وه به هه‌مان ته‌رزی كه خه‌فاجی پێ ده‌ناسرێته‌وه لیبراڵانه ره‌خنه له روانگه‌ی نه‌ریتخوازی چه‌پی عه‌ره‌بی ده‌گرێت. له‌وكاته‌ی له‌سه‌ر ئیسلامی سیاسی و سنوورداری بژارده‌كانی ده‌دوێت وه‌ك چه‌پێكی لاتینی له‌سه‌ر بایه‌خی وزه‌ی ئاینی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆششی كۆمه‌ڵایه‌تی و دیموكراسی ده‌دوێت. خه‌فاجی فه‌سڵێكی له‌سه‌ر ئه‌فسانه‌ی ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی هه‌یه له‌و كاته‌ی له روماڵكردنی مۆدێله‌كاندا هه‌میشه لێی ده‌ڕژێ و زانیاری نوێ له‌سه‌ر ململانێی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌هێنێته‌وه. ئه‌م (عروبییه‌كی) فێڵباز و وشك و برنگ نییه، به‌ڵكو نیشتمانیی عه‌ره‌ب ده‌كاته گۆڕه‌پانی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ماجه‌رای گه‌شه‌پێدان یمرۆیی و ململانێی هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌ك و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێكی سته‌مكاری رۆژهه‌ڵات كه چوون نموونه‌ی شێوازی به‌رهه‌مهێنانی ئاسیایی سته‌مكاره و له هه‌مان كاتدا خزمه‌تگوزار و ئێشكگره به‌دیار ویست و ئاواته‌كانی توێژه هه‌ژاره‌كان، له نموونه‌ی عه‌بدوناسر له میسری دوای شۆڕشی یۆلیۆ 1952. خه‌فاجی ره‌خنه‌یه‌كی دامه‌زراویش له‌سه‌ر عه‌لمانیه‌ت پێشكه‌ش ده‌كات و پرسیار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پرسیاركارانی ده‌كاته ده‌رفه‌تی رۆچوونی زیاتر به‌ناو مێژووی چه‌پی عه‌ره‌بی و دارستانی چڕی قوربانی و لادانه‌كانیان.
كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure