له پڕۆژه‌یه‌كی ناوازه‌دا، هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی بچووكی منداڵان له مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی كرایه‌وه. مۆزه‌خانه‌ی بچووكی منداڵان به یه‌كه‌م گه‌له‌ریی له‌وجۆره داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق. ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌وه‌یه منداڵان تێكه‌ڵ به شوێنه‌وار ببن و به مێژووی كۆنی كوردستان و ناوچه‌كه ئاشنابن. هه‌روه‌ها ئاستی هوشیارییان به‌رزبێته‌وه‌و زۆرتر سه‌ردانی مۆزه‌خانه بكه‌ن و ڕێز له شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور بگرن و كاتێكی خۆشی لێ به‌سه‌ربه‌رن.
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure