14/9/2019 09:05 AM

راهێنەری فیستیڤاڵی منداڵانی ئێران دیاریدەكرێت

سینەماكاری كرماشانی خاتوو "پووران درەخشەندە" وەكو مامۆستای كارگەكانی بیرۆكە، كاری راهێنانی ئەو مێرمنداڵانەی كە بیرۆكەكانی ئەوان لە سێهەمین ئۆڵمپیادی فیلمسازی سی ‌و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران وەرگیراوە، لەئەستۆدایە. 

بەپێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی سی‌ و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، مامۆستایانی كارگەكانی بیرۆكە، كاری راهێنان و رێنوێنی ئەو مێرمنداڵانەی كە بیرۆكەكانی ئەوان لە سێهەمین ئۆڵمپیادی فیلمسازی سی‌ و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێراندا ICFF وەرگیراوە، ئەنجامدەدەن. 

تیمی دەستەی مۆنیتۆرینگی كارگەكانی بیرۆكە ئەم خولەی فیستیڤاڵ ناسێنران. بەوپێیە "مەرزیە بروومەند"، "پووران درەخشەنده"‌، "رەسوڵ سەدر عاملی"، "وەحید نیكخواه ئازاد"، "عەلی ئەكبەر قازی نیزام"، "كامبۆزیا پەڕتەوی"، "ئیرەج تەهماسب"، "ئەبولفەزل جەلیلی" و "عەبدوڵلا عەلیموراد" وەكو راهێنەرانی كارگەو  وۆركشۆپەكانی بەشی بیرۆكەی سێهەمین ئۆڵمپیادی فیلمسازی دیاری كران. 

ئەم مامۆستایانە، كاری راهێنانی 65 كەس لەو‌ مێرمنداڵانەی كە بیرۆكەكانی ئەوان لەم رووداوەدا وەرگیراوە، لە چوارچێوەی كارگروپەكانی 9 لایەنە لەئەستۆ دەگرن و بۆ ماوەی 10 كاتژمێر خولی فێركاری بۆ ئەوان دادەنێن. 

ئەو پلان و پڕۆژانەی لە كارگەكانی "پوختەكردنی بیرۆكە" دێنە بەرهەم، لەدوای ئاراستەكردن لە كۆڕو كۆبوونەوەی پەیجینگ، لەلایەن بەرهەمهێنەرانی بەشداربووی ئەم كۆبوونەوەیە پاڵپشتییان لێدەكرێت. 

خاك - مەنوچێهر جیهانی 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved