په‌یامی وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئێران بۆ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان؛ دروشمی شیرینی "خه‌ونی منداڵانی به‌ر سێڵاو كه‌وتوو وه‌دی بێنین" جێگای رێزگرتنه. "سه‌ید عه‌باس ساڵحی" به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سی‌ودووهه‌مین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م رووداوه گرینگه سینه‌ماییه هیوای خواست. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، "سه‌ید عه‌باس ساڵحی" وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئێران به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سی‌ودووهه‌مین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان ICFF له چوارچێوه‌ی په‌یامێكدا هیوای شادی و دڵخۆشی رۆژ له‌دوای رۆژی بۆ منداڵانی نیشتمان خواست و له هه‌ڵبژاردنی دروشمی "خه‌ونی منداڵانی به‌ر سێلاو كه‌وتوو وه‌دیبێنین" بۆ ئه‌م خوله‌ی فیستیڤاڵه‌كه، رێزی گرت. ده‌قی په‌یامی وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئێران به‌مپێیه‌ی خواره‌وه‌یه: به ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان ئاڵوگۆڕه‌كانی خێرا‌و پڕتاوی جیهانی ئه‌مڕۆ، ژیانی مرۆڤی له لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانه‌وه له‌وانه بواری فه‌رهه‌نگ توشی گۆڕانكاری كردووه. له‌م نێوه‌نده‌دا منداڵان و مێرمنداڵان، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆژیای نوێ، بیچم گرتنی نه‌وه‌یه‌كی تێگه‌یشتوو، كه پرسیاری هه‌یه‌و گۆڕانخوازه، مزگێنی ده‌دات. سی‌ودووهه‌مین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان به تێگه‌یشتن له‌م راستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره، چه‌ندین هه‌نگاوی نوێی له‌م رێگایه‌دا هه‌ڵێناوه‌و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له شنه‌ی گۆڕانكارییه‌كان، هه‌وایه‌كی تازه‌ی بۆ په‌پووله‌كانی فیستیڤاڵ وه‌كو دیاری هێناوه. گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی فیستیڤاڵ، دابینكردن به‌شی نوێ و به‌ڕۆژو گۆڕینی تێڕوانین بۆ سینه‌ما له دوورگه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ به‌شێك له پیشه‌ساز‌ی وێنه، ده‌ربڕی تێبینی و بۆچوونی ورد‌و زیره‌كی و بیرتیژیی هونه‌رمه‌ندانه‌ی سینه‌ماكارانی به‌رپرسیاری وڵاته‌كه‌مانه كه بێگومان چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی پڕبایه‌خی بۆ منداڵانی ئه‌م نیشتمانه‌و په‌یامێكی پڕته‌نینی له جۆری ئاشتی و خۆشه‌ویستی چین و توێژه‌كان و لایه‌نی مه‌عنه‌وی بۆ جیهان ده‌بێت. له بارودۆخێكدا كه زیاتر له هه‌ركات و سه‌رده‌مێكی دیكه پێویستمان به یه‌كریزی و یه‌كگرتوویی هه‌یه، نمایشكردنی هاوكاتی فیلمه‌كانی فیستیڤاڵ له سه‌رتاسه‌ری وڵات مایه‌ی خۆشحاڵییه‌و نمایشكردنی به‌رهه‌مه وه‌رگیراوه‌كانی فیستیڤاڵ له ناوچه‌كانی به‌ر سێڵاو كه‌وتوو و منداڵانی زیانلێكه‌وتوو به‌هۆی ئه‌م رووداوه تاڵه، به دروشمی شیرینی "خه‌ونی منداڵانی به‌ر سێلاو كه‌وتوو وه‌دیبێنین" جێگای رێزگرتنی یه‌كجاری زۆری هه‌یه. خاك- مه‌نسور جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure