شه‌هاب حوسێنی ئه‌كته‌ری دیاری كورد له سینه‌مای ئێران، له نوێترین كاری‌دا له فیلمێكی هاوبه‌شی نێوان سینه‌ماكارانی ئێران و توركیا رۆڵی شه‌مسی ته‌بریزی ده‌بینێت. میدیاكانی ئێران ئاشكرایان كردووه: به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان سینه‌ماكارانی هه‌ردوو وڵاتی ئێران و توركیا به ده‌رهێنه‌ری حه‌سه‌نی فه‌تحی فیلمێك به‌ناوی "مه‌ستی عیشق" به‌رهه‌مده‌هێنرێت. روونیشكراوه‌ته‌وه: له‌و فیلمه‌دا شه‌هابی حوسێنی ئه‌كته‌ری دیاری ئێرانی رۆڵی شه‌مسی ته‌بریزی ده‌بینێت. هاوكات رۆڵه‌كانی تر له‌نێوان سینه‌ماكارانی ئێران و توركیادا دابه‌شكراوه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure