یه‌ك دوو ساڵه په‌ڕینه‌وه‌ی كتێب له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه بۆ باشووری كوردستان ئاسانتر بووه، ناوبه‌ناو به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی رۆژهه‌ڵات ده‌گات به ده‌ستی خوێنه‌رانی باشوور، یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه تازه، چه‌ند رۆژێكه گه‌یشتووه‌ته سلێمانی كۆمه‌ڵه چیرۆكێكه به ناونیشانی ژیا‌و، كه له كۆمه‌ڵێك چیرۆكی ده‌سته‌یه‌ك له چیرۆكنووسانی مه‌هاباد پێكدێ. ئه‌م چیرۆكانه ئه‌زموونی چه‌ند چیرۆكنووسێكی ئه‌و شاره‌یه‌و غه‌فوور پیرزاده‌و هه‌رمان وه‌تمانی كۆیانكردووه‌ته‌وه‌و له بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی ژیره، له مه‌هاباد له دووتوێی 168 لاپه‌ڕه‌دا چاپبووه. ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتییه له چیرۆكه‌كانی: كه‌م له‌ش، چیرۆكنووسی كۆچكردوو مریه‌م قازی، چۆن نه‌بوومه شاعیر، چیرۆكی جه‌عفه‌ر خزرپوور ئه‌قده‌م، چیرۆكی مه‌حكه‌مه، كامه‌ران حامیدی، عه‌زنه‌وه‌رد چیرۆكی قاسم موئه‌ید زاده، چیرۆكی بووك، نه‌سرین جه‌عفه‌ری، شه‌وانه وه‌ك سه‌گه‌كان خۆم ده‌به‌ستمه‌وه، چیرۆكی جه‌لیل ره‌حیمی، ته‌نیا ده‌نگی بارانی ده‌بیست، چیرۆكی سه‌ڵاح گوڵ ئه‌ندام، نگریس، چیرۆكی عه‌زیز وه‌لیانی، دواین هه‌نگاوم بۆ فڕین، چیرۆكی ره‌عنا شێخانی، هاتووم راستییه‌كه‌ی بڵێم، مه‌سعود فازلی، ئاڵزایمێر، چیرۆكی ره‌زا فرووغی، شه‌قامه‌كانی شار چیرۆكی شیرین ئه‌مینی، مه‌ودای مان چیرۆكی مه‌حمود حوسێنزاده، زۆر ئاشنا چیرۆكی غه‌فوور پیرداود، كۆخه‌یه‌كی نزیك، سه‌گوه‌ڕێكی دوور چیرۆكی هه‌رمان وه‌تمانی و چه‌ندین چیرۆكی دیكه له دووتوێی ئه‌م كتێبه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ پێشه‌كییه‌ك كه به‌رپرسی نه‌شری ژیر یاقووب خزری سه‌باره‌ت به كورته چیرۆك و چیرۆكنووسانی كورد نووسیویه‌تی. شایه‌نی باسه، ئه‌م چیرۆكانه ئه‌زموونی كۆمه‌ڵێك چیرۆكنووسی مه‌هاباده، به كوردییه‌كی جوان و ره‌وان نووسراون، بۆن و به‌رامه‌ی موكریانیان لێدێت و چیرۆكی ئه‌و رووداوانه‌یه كه له ژیانی ئاسایی رۆژانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و قاڵبی هونه‌ری چیرۆكی ئه‌ده‌بی وه‌رده‌گرن. بۆ نموونه له چیرۆكی شه‌وانه وه‌كو سه‌گه‌كان خۆم ده‌به‌ستمه‌وه، گێڕه‌ره‌وه چیرۆكی ژیانی تاقه‌ت پڕوكێنی خۆی ده‌گێڕێته‌وه، كه به‌رده‌وام كارده‌كات، ده‌رگاوانی شه‌ریكه‌ی نه‌وته‌و ژیان بۆ كچه‌كه‌ی دابینده‌كات كه دواجار به‌هۆی ژیانی ئه‌و كچه‌وه هیلاك ده‌بێ كه گوایه كه‌سێكی هه‌ڵبژاردووه بۆ ژیان سه‌رله‌به‌ری ژیانی باوكی ده‌شێوێنێ. یان له چیرۆكی ئه‌ڵزایمێردا گێڕه‌ره‌وه له‌سه‌ر یه‌ك باسی رۆژه دووباره‌و له‌یه‌كچووه‌كانی ده‌كات كه چۆن هه‌ڵته‌ك هه‌ڵته‌ك به‌دوای ژیانی رۆژانه‌دا ده‌خولێته‌وه‌و بۆ خۆشی نازانێ چۆن رۆژی لێده‌بێ به شه‌و. یا له چیرۆكی شه‌قامه‌كانی شار گێڕانه‌وه ده‌مانباته نێو چیرۆكی ئه‌وینێكی داڕوخاو و دابڕانی شادی و سۆران و دڕكی به‌كر مه‌رگه‌وه‌رێك كه نێوی مه‌لا چرچه‌یه. به‌گشتی كۆی چیرۆكه‌كانی چیرۆكی مرۆڤ و ده‌رده‌سه‌رییه‌كانن له چوارچێوه‌ی شێوازی ئه‌ده‌بیاتی چیرۆكنووسیندا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure