16/10/2019 05:27 PM

رقصە اخیلتی

رقصە اخیلتی دیوانە شیعرێكی شاعیر عەلی مەعروف بەهروردییە، عەبدولستار شارباژێری وەریگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی، لەدووتوێی 238 لاپەڕەدا چاپ بووە، لە كۆمەڵێك شیعر پێكدێ، عەلی مەعروف ناوسراو بە عەلی بەهروردی شاعیرێكی كوردە، خەڵكی كوڕەداوێیە، لە ناوچەی شارباژێر، ئەو نازناوەی شاعیر لە ناوی گوندی بەردە زەردەوە وەرگیراوە، لە ناوچەی موكریان، كە باپیرەگەورەی كاتی خۆی لەوێوە هاتووە و لە گوندە شیوەكەڵ نیشتەجێبووە. عەلی مەعروف بەهروردی، لە ساڵی 1963 لە گوندی دارەبەن لەدایكبووە، ئەم شاعیرە لە بنەماڵەیەكی ناودارە، لەم دیوانە شیعرییەدا كۆمەڵێك بابەت لە گەڵ شیعرەكاندا لەبارەی شاعیرەوە نوسراون، لەوانە بابەتێك بە قەڵەمی قادر حوسێن عەلی بەناونیشانی علی معروف واسراحە قصیرە فی چل قلمە. ماژا رایت خلف نافژە عل معروف، ئازاد پێنجوێنی نووسیوێتی. ما اسگعت ان اسكت، بە قەڵەمی شاعیری كۆچكردوو بەكر پشدەری نووسراوە، لەگەڵ ژیاننامەی شاعیر و پێشكەی وەرگێڕ. شیعرەكانی دووتوێی ئەم دیوانە بریتین لە شەست و نۆ شیعر، لەوانە « اللهب و النار، الربیع، العشق و الجمال، الحیاە و الموت، تاریخ الخگوات، كوخ من گین، النفس الاخیر، كاس من الشراب الساكب، غروب الشمس فی اللیل، حلبجە الشهیدە…».

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved