شاهۆ عوسمان سه‌ید قادر وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد سلیمانی شاری پێكه‌وه‌ژیان بووه، خه‌ڵكی ته‌واوكه‌ری ئیش‌وكاری یه‌كتری بوون‌و هاوشاری‌و هاوخه‌می یه‌كتربوون وه‌ك ده‌ڵێن له شین‌وشای پێكه‌وه‌بوون‌و به‌شداری خۆشی‌وناخۆشی یه‌كبوون. له‌سلیمانی پێكهاته‌ی ئاینی جیاواز هه‌بووه جگه له موسڵمان كاكه‌یی‌و جوله‌كه‌و گاور‌و ئه‌رمه‌نی تیادابووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگ بووه هه‌موو خۆی به‌خاوه‌ن‌وخه‌ڵكی شار زانیوه پێش بیروباوه‌ڕو ئایدۆلۆجیاوئاینه‌كه. به‌زۆری كلتوری ئیسلامی به‌شێوه‌یه‌كی كراوه زاڵ بووه به‌سه‌ر خه‌ڵكی شاردا. خه‌ڵكی سلیمانی به‌زۆری موسڵمانن‌وبه‌زۆری مه‌زهه‌بی شافعی په‌یڕه‌وده‌كه‌ن‌وله‌هه‌ندیك بنه‌مای ئاینی وه‌ك زه‌كات‌وسه‌رفتره‌وكاتی ماره‌یی ده‌چنه سه‌ر رێبازێكی تری وه‌كو ئیمامی حه‌نه‌فی وبه‌كاری ده‌هێنن به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ خه‌ڵكی، مه‌لا‌ومامۆستا‌و زانا ئیسلامیه‌كانی ئه‌م شاره پێگه‌وجێگه‌یان دیاربووه له‌ده‌ره‌وه‌ی سلیمانی وه‌كو له‌به‌غدا‌و ئه‌سته‌مبوڵ‌ولای سوڵتانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی عوسمانلی ئیسلامی، سه‌رباری ئه‌مه‌ش له‌زانكۆكانی ئه‌زهه‌رو به‌غدا‌و له‌وڵاتی شام‌وحیجاز پێگه‌ی ئاینیان دیاربووه. له‌ناوشاردا دوو رێبازی ئاینی ئیسلامی په‌یڕه‌وكراوه‌و شوێنكه‌وتویان هه‌بووه ئه‌ویش رێبازی «نه‌قشه‌به‌ندی»صوفی گه‌ری‌وده‌روێشی»قادری»ه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بینین ژماره‌یه‌كی زۆر مزگه‌وت له‌ناوشاردا هه‌بووه،كه ئه‌م مزگه‌وتانه زۆربه‌یان جگه له‌وه‌ی شوێنی خواپه‌رستی‌وئه‌نجامدانی نوێژ‌و وتاری رۆژی هه‌ینی بووه، جێگه‌ی خوێندن‌وفێربوون‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی بووه، واته له جێگه‌ی قازی‌ودادگا كاریانكردوه. په‌ناگه‌ی هه‌ژارو لێقه‌وماوان‌و بێ ده‌راتانان بووه‌و جێگه‌ی نانخواردن‌و مانه‌وه‌ی رێبوار‌و قوتابیان بووه. ده‌بینن هه‌ندێك مزگه‌وت به‌ناوی ته‌كیه یان خانه‌قا ناو‌و ناوبانگیان رۆشتو‌وه‌و بڵاوبۆته‌وه بێ ئه‌وه‌ی وشه‌ی مزگه‌وت به‌كاربێت.كه‌ئه‌مه‌ش بۆخۆی مانا به‌خشه به‌كه‌ش‌وباری ئاینی زیاتر‌و فراوانتر له مانای مزگه‌وت له وڵاتانی تر. هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێرومێ واته ژن‌وپیاو توانیویانه سه‌ردانی مزگه‌وت بكه‌ن‌و شوێنی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بووه. رێبازی شیعه له‌م شاره‌دا نه‌بووه‌و كۆڕوكۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت نه‌بووه به شیعه‌كان، تاكو ساڵانی دوای راپه‌رین‌و مزگه‌وتیكیان به‌ناوی»الحسینیه» بۆ كرایه‌وه له گه‌ڕه‌كی رزگاری. پاش راپه‌رین چه‌ندین خه‌ڵكی شاره‌كانی تر رویانكرده شاره‌كه‌و له‌شوێنی خۆیانه‌وه هاتن به‌ناوی ئاواره‌وه‌و پاشان نیشته‌جێبوون‌وئیداره‌ی حكومه‌ته‌كه‌ش هاوكاری باشیكردن‌و بونه خاوه‌نی موڵك‌وماڵ. له‌وكاته‌ی ئه‌م مزگه‌وته بنیاتنراوه مه‌راسیم و بۆنه‌ی تایبه‌ت به شیعه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. كه‌چی كاكه‌ییه‌كان له‌ناو شاری سلیمانی هیچ شوێنكی فه‌رمیان نیه تاكو ئێستا وه‌ك «جه‌مخانه» بۆ جێبه‌جێكردنی بۆنه‌ومناسه‌باتی ئاینی‌وكۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان كه پێكهاته‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی‌وخه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ن. گاوره‌كان شوێنی ئاینی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بووه هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه پاش دامه‌زراندنی سلیمانی، ئێستا سێ‌كه‌نیسه‌یان هه‌یه هه‌ره‌كۆنه‌كه‌یان له‌گه‌ڕه‌كی صابونكه‌ران‌و ئه‌وانیتریش له گه‌ڕه‌كی رزگاری له‌گردی ره‌عایه‌وگه‌ره‌كی چوارچرا كه‌له‌دوای راپه‌رین بۆ یان دروستكراوه. بۆنه‌و مناسباتی ئاینی خۆیانی تیادا په‌یڕه‌وده‌كه‌ن‌و مردوه‌كانیشیان له سه‌رقه‌برانێكی به‌جیا ته‌سلیم به‌خاك ده‌كه‌ن كه له‌به‌شی پشته‌وه یان رۆژهه‌ڵاتی گردی سه‌یوانه.برا مه‌سیحیه‌كان په‌یڕه‌وی تقوسی ئاینی خۆیان جێبه‌جێكردووه له‌بۆنه‌ومناسه‌باتی خۆیان. جوله‌كه‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ی له ساڵانی چل‌و په‌نجاكانه‌وه سلیمانیان به‌جێهێشتووه هیچ شتێكی ئه‌و تۆیان به‌جێنه‌هێشتووه جگه له‌یادگاری‌وبیره‌وه‌ری لای خه‌ڵكی شار،گه‌ڕه‌كه‌كه‌شیان تاكو ئێستا به‌ناوی ئه‌وانه‌وه ماوه‌ته‌وه. هه‌ندێك لیكدانه‌وه‌ی ته‌وته‌می‌وئاینی هه‌یه به‌تایبه‌تی لای كچان‌و ژنان وه‌ك بیر‌وڕابوونبۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی قاوه‌گره‌وه‌و فاڵچی‌وكتێبگره‌وه‌و ده‌ستگره‌وه‌وبه‌ختگره‌وه… یاخود بۆ نوشته‌ودوعای جۆراوجۆر سه‌ردانی چه‌ندین كه‌سی ئاینیان كردووه. ئه‌ویش له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ی حه‌زیانكردووه تاكو بزانن چیان به‌سه‌ردێ‌و داهاتویان چۆنه‌و چیه؟! كه زۆرجار ئه‌م كارانه تێنه‌گه‌شتنی ته‌واو ده‌رده‌خات له ئاینی ئیسلام‌ولاوازی ئاستی رۆشنبیری‌ومه‌عریفی، به بۆچونی من روكه‌شی ئاین وه‌رگیراوه زیاتر تاوه‌كو ناوه‌رۆك لای ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و جۆره‌كارانه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، له‌به‌ر نه‌زانینی زمانی عه‌ره‌بیه یاخود باكگراوندی ئاینی‌وكلتوری وایكردوه ئه‌وه بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌و تقوسانه به‌شدارن زیاتر له خانه‌واده‌ی موسڵمانه‌كانن. سه‌رقه‌بران و نزرگه‌ومه‌زار هه‌ڵبه‌ته چۆن هاتنه‌دنیاوه هه‌یه ئاواش به‌جێهێشتنی هه‌یه، له‌روانگه‌ی بیروباوه‌ڕی ئاینی‌ودنیایی گه‌لی كورد‌و خه‌ڵكی سلیمانی ئیمانیان به‌مردن هه‌یه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مه‌راسیمی تایبه‌تیان بۆ گیڕاوه له پرسه‌دانان‌و دیاریكردنی چۆنیه‌تی ناشتن‌و ته‌سلیمكردن‌وبه‌خاكسپاردنی جه‌سته‌ی كه‌سی مردوو له شوێنی دیاریكرا‌و، به‌شێوه‌یه‌كی رێزدار‌و شایسته بۆ كه‌سی كۆچكردوو،كه‌رێگه‌ی كفن‌ودفنی له‌سه‌ربنه‌مای ئیسلامیه.پرسه‌دانانیش له‌سه‌ربنه‌مای لیكدانه‌وه‌ی گۆرانكاری كۆمه‌ڵایه‌تیه چونكه تاكو ئێستا گۆرانكاری به‌رچاوی به‌خۆوه دیووه. ره‌نگه هه‌موومان گوێبیستی ئه‌وه‌بووین كه خه‌ڵكی‌وكه‌سی نزیكمان‌وخۆشمان له ژیانیداوتومانه‌و ده‌یڵێن «كه‌س به وه‌سێت نامرێت به‌س با پێت بڵێم…» كه ئه‌م وته‌یه ئاماژه‌یه بۆ ئاماده‌كاری بۆ مردن‌و ژیان پێكه‌وه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه تاكو ئێستا له‌م شاره‌دا رێز له‌كه‌سی مردوو گیراوه كه ره‌نگه له ژیانیدا ئه‌وه‌نده‌ی بۆ نه‌كرابێت.كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی جێگه‌ی لێكدانه‌وه‌وتیڕامانه. گه‌ر بێینه سه‌ر «مه‌زارو مه‌رقه‌د‌و نزرگه» كه له‌ناو شار‌و ده‌وربه‌ری كۆمه‌ڵێك شوێنی دیاركراوی پیرۆزهه‌بووه كه‌خه‌ڵكی به‌ڕێزه‌وه ناوی بردوه‌و په‌نای بۆ بردوه‌و سه‌ردانیكردوه له كاته ناخۆش‌وۆنه‌خۆشیه‌كانی‌و بیروڕای وابووه كه ئه‌و شوێن‌ونزرگه‌و مه‌رقه‌دانه كه‌سانێكن ده‌بێته تكاكاریان‌وۆده‌یان پارێزێت‌وهاوكاریانه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گیروگرفت‌و نه‌خۆشی‌وناخۆشیه‌كانیان‌و ئاسانكاری‌ودلخۆشكه‌ری ده‌كات بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كه‌ی، واته بنه‌مایه‌كی ته‌وته‌می‌وئاینی‌وكۆمه‌ڵایه‌تی‌وده‌رونی له‌خۆگرتوه. كه‌وێنای ئه‌مجۆره بیروباوه‌ڕانه له‌ناو میله‌تانی تریش هه‌بووه‌و هه‌یه‌و هه‌ریه‌كه به‌جۆرێك، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شی رێوڕه‌سمی تایبه‌تی له‌خۆگرتوه.ئه‌و نزرگانه‌ش له‌شوێنێكی تایبه‌ت بوون‌و وه‌ك ده‌لێن ئه‌و قه‌برانه كه‌زیاتر له كورده‌واریدا به شخص ناوبراون‌و جیاوازی سه‌رده‌می خۆیانبوون. ئه‌م شه‌خصانه به‌وه دیار‌و جیاكراوه‌بووه‌ن له‌قه‌بری تر له‌سه‌ر قه‌براندا كه به‌به‌رد دیوار‌یان بۆ هه‌ڵچنراوه‌و كێلی ئه‌م سه‌رو ئه‌وسه‌ری به‌رزبوون‌و زۆرجار بۆیاخی سه‌وزكراون‌و په‌رۆی ره‌نگی سه‌وز‌و هێمای ده‌ست‌و هه‌ر پێنج په‌نجه له ئاسن‌وپلیت دروستكرابوو له‌سه‌رگۆڕه‌كه‌ی دانراوه، یاخود هه‌ڵواسراوه‌و چه‌ندین دروشمی ئاینی‌وئایه‌تی قه‌رئانی پێوه‌كراوه، زۆرجاریش ئه‌م نزرگانه به‌جیا له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رقه‌برانه‌كان بوون‌و له گردۆڵكه‌و گردا هه‌بوون‌و كاتی خۆی كه‌تونه‌ته ده‌روه‌ی شار. كاتێ خه‌ڵكی ده‌چوون بۆ زیاریه‌تی ئه‌و مه‌رقه‌دانه كه نزیك ده‌بونه‌وه له مه‌رقه‌ده‌كه‌وه به پشتاوپشت ده‌چونه نزیكی‌وناوی‌و خه‌ریكی پاڕانه‌وه‌و دوعا‌و خوێندنی ئایه‌تی قورئانی ده‌بوون‌و داواكاری ئه‌وه‌ده‌بوون كه بێت به هانایانه‌وه‌و له‌و كێشه‌ونه‌خۆشیه‌ی كه‌سه‌كه هه‌یبووه رزگاری بێت.. له‌به‌ر پیرۆز دانانی مه‌رقه‌ده‌كه به‌پشتاوپشت ده‌هاتنه‌ده‌رێ. زۆرجار به‌ردیان ئه‌نوسان به‌كێلی قه‌براكه‌دا بۆ مرازهاتنه‌دی‌و ئه‌گه‌ر به‌رده‌كه‌ی پێوه‌بنوسایه كه‌سه‌كه بیروباوه‌ڕی وابوو مرازو داواكاریه‌كی جێبه‌جێ ده‌بێت‌و دێته‌دی، جاری واش هه‌بوو شوێنه‌كه دووجۆر به‌ردی لێبووكه یه‌كێكیان له شێوه‌ی مزراحدابوو ئه‌وی تریشیان پان‌وته‌خت ده‌یان خولانه‌وه‌و جۆری وه‌ستانه‌وه‌ی به‌رده‌كه پێشتر دیاریكرابوو ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی داواكرابوو له‌كاتی وه‌ستانه‌وه‌ی به‌رده‌كه به‌و شێوه‌یه بوایه ئه‌وه مرازی كه‌سه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌ی خولانۆته‌وه ده‌یانوت دێته‌دی‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.خه‌ڵكی كه ده‌چوون نوقڵ‌وشیرینی‌و پاره‌یان به‌جێده‌هێشت‌و ده‌یانكرده خێر‌وصدقه. جا هه‌ندێك له‌و مه‌زارنه زێوانی هه‌بوو، زێوان ئه‌و كه‌سه‌یه كه زۆربه‌ی كاتی ژیانی له‌ومه‌زاره یان له نزیكی به‌سه‌رده‌بات‌وكاتێك كه‌سێك ده‌چێت بۆ سه‌ردانی هه‌ندێك رێنمای ده‌داتێ وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یپرسی تۆ بۆ چی هاتووی ئینجا هه‌ندێك سوره‌تی قورئانی ده‌خوێند‌ودوعا‌ونزای ده‌كردو ده‌یوت به هێمنی بیڵیره‌وه له گه‌ڵم یان ئه‌یوت نوێژبكه‌و دوعابكه هه‌روه‌ها ده‌یوت ئه‌م شه‌خصه چی له خۆگرتوه‌و چاره‌سه‌ری چی ده‌كات‌و پێویسته ئه‌وكه‌سه‌ی سه‌ردان ده‌كات چی بكات، بۆ نمونه به هه‌ندێك ژنی ده‌وت له چكه‌كه‌ت جوان بده به‌سه‌رتا،یاخود له‌ناو مه‌رقه‌ده‌كا راكشێ، یان توڕه ده‌بوو ده‌یوت به‌سه هه‌ستن بڕۆنه‌وه، دوای ده‌كرد فڵان شتی بۆ بكه‌ن به‌خێر‌و بۆی سه‌ربڕن وه‌ك حه‌یوان، كه‌له‌شێر،مریشك، زۆرجاریش خه‌ڵك كه‌خێری ده‌كرد ده‌یدا به‌م زێوانه، واته ئه‌م زێوانه مرشد‌و رێبه‌ری سه‌ردانكه‌ران بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌سا به راگرتنی پاك‌و ته‌میزی‌و دورخستنه‌وه‌ی مناداڵه‌ورتكه له‌مه‌زاركه. ئه‌وكاتانه ئێمه چه‌ند ماڵێك بووین ماڵمان به‌رامبه‌ر گردی سه‌یوان بوو كه خه‌ڵكی ده‌رۆشته‌وه له‌سه‌ردانه‌كه‌ی»زیاره‌ت» ئێمه‌ش ده‌چوین شیرینی‌ونه‌قوڵه‌كه‌مان ده‌خوارد‌و هه‌ركه‌سه‌ی زوو پاره‌ی بدۆزیایه‌ته‌وه ده‌یبرد بۆخۆی یان به‌شی هاورێكه‌شی ده‌دات. له‌سلیمانی چه‌ندین سه‌رقه‌بران هه‌یه‌و زۆربه‌شیان له‌سه‌رگرد‌و به‌رزایین، كۆنترین‌وبه‌ناوبانگترین‌و خۆشترینیان گردی سه‌یوانه، ئه‌م گرده چه‌ند گردێك له خۆده‌گرێت»شیخ قادری سه‌رنه‌گیراو، شێخ ئه‌ول كه‌ریم»عبدالكریم»كاسه‌وكه‌وچك، شێخ مارف،شه‌هیدان،»پشتیان بۆته سه‌رقه‌برانی گاوره‌كان‌و سه‌روشیان گردی مامه یاره‌یه‌و خواری خوراه‌وه‌شیان به‌روه گه‌ڕه‌كی خه‌بات سه‌رقبرانی كاكه‌یی بووه،كه ئێستا نه‌ماوه‌و كه‌تۆته پشت قوتابخانه‌ی یانزه‌ی ئازار، كه ئه‌م گردانه هاوشانی یه‌كن‌و واته هه‌رسه‌رقه‌برانه‌ی ناوێكی خۆی هه‌یه‌و به‌هه‌مووشیان پێكه‌وه ده‌لێن گردی سه‌یوان‌و هه‌رئه‌مه‌ش وایكردوه ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ش به‌گه‌ڕه‌كی سه‌یوان بناسرێت. كه‌به‌شێكی گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێزه‌و دوو مزگه‌وت‌و بنكه‌یه‌كی پۆلیس‌وشه‌قامێكی به‌ناوه‌بنرێت، شه‌قامه‌كه له به‌رده‌م مزگه‌وتی خانه‌قای مه‌ولانا خالده‌وه به‌ره‌و سه‌رقه‌برانه‌كه ده‌كشێت. بۆیه خۆشه بۆ سه‌ردانكه‌رانی مردوو ئه‌و كاته‌ی به‌سه‌ری ده‌بات جگه له‌وه‌ی شوێنێكی تێرامان‌وبیركردنه‌وه‌یه له‌كه‌سی مردوه‌كه‌و یادكردنه‌وه‌یه‌تی، چه‌ندین داری لێڕواوه‌و دار ئه‌رخه‌وانه‌كانیشی جوانی‌وتایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌به‌راورد به هه‌وای ناوشار هه‌وایه‌كی پاك‌وفێنكی هه‌یه له‌هاویندا‌و له به‌هاراندا چه‌ندین گوڵ‌وسه‌وزایی جوانی هه‌یه‌و له‌زستاندا به‌فر سپی پۆشی ده‌كات‌وكه زۆرجار بۆماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به سپی پۆشی ده‌مایه‌وه‌و ناوشار ره‌ش ده‌بۆوه.هه‌روه‌ها چه‌ندین مه‌لی ده‌نگخۆش‌وجیاوازی هه‌بوو وه‌ك»كۆتری شینكه‌و كوكختی،چۆلكه،ریشۆڵه،فشه‌كڵاونه‌و،كڵاوكوڕه،جاروبار به‌لبول‌و له زستاناندا كه‌و‌وسوێسكه…كه‌زۆر به‌ده‌گمه‌ن ئه‌م په‌له‌وه‌رانه ئه‌زیه‌تیان ئه‌درا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك ده‌چووه ئه‌م سه‌رقه‌برانه له‌به‌ر به‌رزی شوێنه‌كه ده‌یتوانی سه‌یری هه‌موو ناو شاربكات‌وشاری له‌به‌رچاودابوو. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه هه‌ر له‌سه‌رتاوه قه‌بری میرانی بابان‌و به‌درێژای ته‌مه‌نی شار چه‌ندین پیاوچاك‌و خواناس‌و نیشتمان په‌روه‌وه‌ر‌وتێكۆشه‌ر‌و نوسه‌ر‌و هونه‌رمه‌ند…شاره‌كه‌وكوردستانی لێ به‌خاك سپێراوون، هه‌ندێك له‌مه‌رقه‌ده‌كانی جاران ئێستا كه‌وتونه‌ته ناوكۆڵان‌وگه‌ڕه‌كه‌كانی شار. هه‌ندێك مه‌رقه‌د‌و نزرگه‌ی وه‌كو»وه‌یس ئێستا گه‌ڕه‌كێك به‌وناوه‌وه‌یه‌وكه‌وتۆته به‌رامبه‌ر باخی گشتی، پیرمیكایل، شیخ جافر له كۆڵانێكی باریكی ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان‌ودادگای سلیمانی تاكو سڵانی دووهه‌زار به‌دواوه،شه‌خسه فه‌قیره( دوودانه بون یه‌كێكیان له دارۆغا ئه‌وی تر لای قاوه‌خانه‌ی سه‌رچیمه‌ن)، ئه‌سحابه‌سپی، هۆمه‌رمه‌ندان، شێخ مسته‌فا له‌كانیسكان،كانی با كه‌ئێستا گه‌ره‌كێكی فراوان له دوای ساڵی 2005 وه به‌م ناوه‌وه‌یه، سه‌رشه‌قام، شێخ محێ‌دین سه‌رقه‌برانێكی به‌ناوه‌وه‌یه‌وگه‌ڕه‌كی نزیكی به‌و ناوه‌وه ناونراوه، شێخ ئه‌وڵا له گه‌ڕه‌كی كانی ئاسكانه له ساڵانی په‌نجاكاندا تۆپی به‌ربانگیان له‌ویادا ته‌قاندوه، شێخ هه‌باس ئێستا بۆته گه‌ڕكێك،شێخ قادری سه‌رنه‌گیراو له گردی سه‌یوان،سه‌ید عه‌تا له‌گردی سه‌یوان، شێخ مارفی نۆدێ له‌گردی سه‌یوان،شێخ ئه‌حمه‌دی كاسه‌وكه‌وچك كه گردی سه‌یوان به‌م مه‌زارنه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه، پیرمه‌سور، شێخ ئه‌حمه‌دی هندیی، كاك ئه‌حمه‌دی بۆن خۆش كه سه‌رقه‌برانه‌كه‌یان به‌ناوه‌وه ناسراوه كه‌وتونه‌ته سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری واته بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حمود له رۆژئاوا‌ونزیك پردی كۆبانی‌وخواروی لای ئابڵاخ…) چه‌ند مه‌زارو مه‌رقه‌د‌وگۆڕ له‌ناو مزگه‌وته‌كاندایه‌و مزگه‌وته‌كانیش زۆربه‌یان به‌وناوه‌و ناسراون وه‌كو مه‌لا عه‌لی،مه‌حوی، له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاردا مه‌زاری كاك ئه‌حمه‌دی شێخ‌ومه‌لیكی كوردستان شێخ مه‌حمود‌وكه‌سی تریشی تیادایه.له خانه‌قای مه‌ولانا كه‌سێكی بنه‌ماڵه‌ی بابانیه‌كانی تیادایه. له ده‌وربه‌ری شاردا چه‌ندین سه‌رقه‌بران هه‌بوون كه‌هه‌ندێكیان نه‌ماون وه‌كو سه‌رقه‌برانی «گردی جۆگا» كه به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری‌وسه‌ر‌ونه‌خۆشخانه‌ی كۆماری یان سه‌رۆكایه‌تی ته‌ندروستی سلیمانی له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان‌وله ساڵانی دوو هه‌زاردا كرا به‌گراج بۆ وه‌ستانی ئوتومبیل،هه‌روه‌ها سه‌رقه‌برانی شوێنی ئه‌و بینایانه‌ی به‌رامبه‌ر پاركی ئازادی كه ئه‌وسا له ساڵانی حه‌فتا‌و سه‌ره‌تای هه‌شتاكان گه‌راجی چوارتا له‌دامێنی ئه‌و سه‌رقه‌برانه‌دابوو كه‌وتبوه خۆرئاوا‌و به‌شی خواروی گه‌ڕه‌كی مامۆستایان. وه مه‌راسیمی پرسه‌دانان چه‌ندین جار گۆڕانكاری‌وئاسانكاری بۆ كراوه تاكو ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه كه یه‌ك رۆژ پرسه‌ی فه‌رمی دائه‌نیشن له مزگه‌وت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵانی حه‌فتا سێ رۆژ له مزگه‌وت دا ئه‌نیشتن‌و له ماڵه‌وه‌ش چه‌ند رۆژێك‌و مه‌لا قورئانی ده‌خوێند هه‌روه‌كو مزگه‌وت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چاو قاوه‌و جگه‌ره ده‌گێڕا بۆ میوان‌و به‌شداربووی پرسه‌و نانوخوان ده‌كرا بۆ كاتی نان خواردنی خه‌ڵكه‌كه‌و ئاماده‌كردنی مه‌سینه‌وده‌ستشۆر‌وجێگه‌ورایه‌خی خه‌و له‌شه‌وداو بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌مانه‌وه كه خزمان‌وهاورێیانی نزیكی مردووه‌كه‌بوون یان ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی شاراوه‌هاتوون. تاكو چل رۆژ ته‌عزیه ده‌گیرا پاشان كرا به حه‌فته‌یه‌ك كه تیایدا پیاوان ته‌راشیان نه‌ده‌كرد‌و خۆیان نه‌ده‌شۆرد‌و رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنیان له‌ماڵه‌كانیان دانه‌ده‌گیرسان‌و جل‌وبه‌رگی ره‌نگی ره‌ش‌ونیلی ده‌پۆشرا به‌تایبه‌تی بۆ ژنان كه نیشانه‌ی ماته‌مینی بوو، زۆرجار خزموكه‌سووكاری نزیكی هاوكارده‌بوون‌و هه‌ركه‌س ئه‌وه‌ی بیتوانیایه خواردن‌و ئاز‌وخه‌و لاكه گۆشتی ده‌برد بۆ شوێنی نانكردن‌وچێشتلێنانی ژنان. سێ رۆژانه یان حه‌وتم‌و چله‌یان بۆ كه‌سی كۆچكردوو ده‌كرد. زۆرجار كه‌سێكی نزیكی خاوه‌ن پرسه پیاوانی هه‌ڵده‌ستان‌و ده‌یبردنه‌وه بۆ ماڵی خۆیان بۆ شكاندنی پرسه‌كه،كه نانخواردن‌وحه‌مامی بۆ گه‌رم ده‌كردن‌وخۆیان ده‌شت‌وته‌راشیان ده‌كرد، له‌م دوایه‌دا ئه‌مه گۆڕا بۆ شێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه دووه‌م رۆژی پرسه له‌مزگه‌وته‌وه كه‌سێك هه‌ڵیان ده‌سێنێ‌و له‌مزگه‌وته‌وه ده‌یان باته‌وه ماڵه‌وه‌و شیرینی‌و میوه ده‌خورێ، به‌م هه‌ڵسانه پرسه «ته‌عزیه»یان ده‌شكاند. به‌ڵام كه‌پرسه بو به‌یه‌ك رۆژ ئه‌مه‌ش نه‌ما‌وكاتی پرسه‌كه‌ش زۆر كه‌م كراوه‌ته‌وه له دوای بانگی نیوه‌ڕۆوه بۆ ده ده‌قه دوای بانگی عه‌سر، ئه‌مه بۆ خۆی زۆر ماوه‌یه‌كی كه‌مه به تایبه‌تی كه شار گه‌وره‌بووه‌و هۆكاری هاتوچۆ‌وگه‌یاندن سسته به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزی زستاندا له‌مسه‌روئه‌وسه‌ری شار فریای دوو پرسه زیاتر ناكه‌ویت له رۆژه‌كه‌دا وه‌جاری واهه‌یه له هه‌مان رۆژدا به پرسه‌كه نازانرێت.خاوه‌ن پرسه‌ش گله‌یی‌و گازنده‌ی ده‌كات‌و له‌دڵی ده‌گرێت‌و له‌ئه‌مڕۆدا به‌شداری له‌پرسه‌دا بۆته ده‌ستیاو تۆ نه‌چی ئه‌ویش نایه‌ت. به‌لام سه‌رقه‌برانیكی تازه بنیاتنرا له نزیك گوندی رازیانه‌وه به‌لام تاكو ئیستا ناهێلن مردووی تیا به‌خاكبسپیرێت هه‌مووی ده‌به‌نه‌وه بۆ سه‌رقه‌برانه كۆنه‌كان كه‌ئه‌مه‌ش بۆ خۆی كێشه‌ی جێگه‌یه بۆ مردوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیارده‌ی پاره وه‌رگرتن هه‌یه بۆ قه‌بر هه‌ڵكه‌ندن‌و جێگه‌كه‌ی كه ئه‌مه له ده‌ره‌وه‌ی شار نیه. وه‌كو ئه‌وه وایه قه‌بر هه‌ڵكه‌ن خاوه‌نی گردی سه‌یوان بێت.؟؟
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure