شڤان نه‌وزاد پێشه‌كی چیرۆكه‌كه‌ی هیدایه‌ت له‌و وته‌یه‌وه ده‌سپێده‌كات كه ته‌واو ده‌ربڕی رۆحی تاكی كۆمه‌ڵگای ئێرانی و تاكی رۆژهه‌ڵاتیشه، ئه‌گه‌ر هیدایه‌ت ئه‌م چیرۆكه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگای ئێرانی نووسیوه و ئه‌م چیرۆكه ئاوێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خستۆته پیشده‌می كۆمه‌ڵگای ئێرانی، به‌ڵام گه‌ر سه‌نجێكی ورد بده‌ین رۆح و ناوه‌ڕۆكی ئه‌م شاكاره به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكانی رۆژهه‌ڵاتدا ده‌چه‌سپێت و ده‌گونجێت كۆی رۆژهه‌ڵاتی ئاغاكانی پێ بخوێنینه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت بێت و ئینجیلێكی بۆ كۆی كۆمه‌ڵگاكانی ناوچه‌كه نووسوسیبێت، گرنگه بپرسین حاجی ئاغا‌كان كێن؟ به تێگه‌یشتنێكی ساده حاجی ئاغا‌كان بریتین له ئاوێنه‌یه‌كی شكاوی سه‌دان پارچه، هه‌ر له‌ت و پارچه‌یه‌كیشی به یه‌كسانی مانیفێستی رۆحی و عه‌قڵی تاكی رۆژهه‌ڵاتی ده‌كات و وێنه‌ی دونیابینی ئه‌م كه‌سانه ده‌داته‌وه، حاجی ئاغاكه‌ی هیدایه‌ت و ئێران به ته‌نها نییه، به‌ڵكو زۆرن، ده‌یه‌ها، سه‌ده‌ها و هه‌زارانن، رۆمانی حاجی ئاغا پشكنینێكی وردی دونیابینی حاجی ئاغاكانه، كه‌شفكردنی سیفات و ده‌ستنیشان كردنی خاسییه‌تی ئه‌و مرۆڤانه‌یه كه له هه‌موو شوێنكاتێكدا وه‌ك حاجی ئاغا‌كان ده‌خۆن و ده‌نون و بیرده‌كه‌نه‌وه و پلان داده‌نێن، به كورتییه‌كه‌ی له ناوه‌ڕاستی ژیانه‌وه ده‌جووڵێن و مێژووش به دوای خۆیاندا راده‌كێشن، سیحری ئه‌م تێكسته له‌و خاڵه‌دایه هه‌ر كه‌سێك بكه‌وێته سه‌ر ئه‌م ده‌قه راسته‌وخۆ به‌ر مانیفێستی ناخی حاجی ئاغا‌كان له كۆمه‌ڵگا و جڤاتی خۆیدا هه‌ست پێده‌كات و تارماییه‌كه‌ی له كوچه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیدا به روونی ده‌بینێت، واته له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی تێكسته‌كه‌دا خوێنه‌ر ده‌گاته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئاغا‌كان به‌ته‌نها له ئێران نین، دوورنین به‌ڵكو لێره‌ن و له ته‌نیشتمانن له هه‌رێم و سه‌رخانی ماڵی خۆمانن، له‌به‌رئه‌وه زۆر سانایه له‌بری ناوی هیدایه‌ت ناوی نه‌جیب مه‌حفوز بخه‌ینه سه‌ر به‌رگی كتێبه‌كه و كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی ئیسلامی پێ بخوێنینه‌وه، وه‌ك چۆن هه‌مان شێوه ناوی به‌ختیار عه‌لی بخه‌ینه‌سه‌ر و كۆمه‌ڵگای كوردی پێ بخوێنینه‌وه، ناوی ئۆرهان پاموكی بخه‌ینه‌سه‌ر و كۆمه‌ڵگای توركی پێ بخوێنینه‌وه، ناوی سه‌لیم به‌ره‌كاتی بخه‌ینه‌سه‌ر و كۆمه‌ڵگای سوری پێ بخوێنینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه كه ئه‌م چیرۆكه له دوای كۆنده په‌پوی كوێر به دووه‌م به‌رهه‌می باشی هیدایه‌ت دێته ئه‌ژمار، چونكه تێكسته‌كه هه‌ڵگری رۆحێكی یونێڤێرساڵه و كورت ناكرێته‌وه یه‌ك كۆمه‌ڵگا و یه‌ك جڤاتی سیاسی به‌ڵكو بۆ هه‌موو تاك و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا و گشت ئه‌و میلله‌تانه‌ی لێوان لێ‌ون له حاجی ئاغا‌كان له‌هه‌ر كوێیه‌ك بن. حاجی ئاغای فره ماسك هه‌ڵبه‌ت تێگه‌یشتن له ئاغا‌كان هێند كارێكی سه‌خت نییه و پێویستی به ماندوبونێكی زۆریش نییه، به‌ڵكو له هه‌نده‌سه‌ی كه‌سایه‌تییاندا و له چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتن له ره‌فتار و خاسیه‌ته‌كانیاندا گه‌لێك نیشانه ده‌بینین و هه‌ست پێده‌كه‌ین، بۆ نموونه حاجی ئاغاكه‌ی هیدایه‌ت كه‌سێكه به‌پێی وه‌سفه‌كه‌ی هیدایه‌ت له چیرۆكه‌كه‌دا ((دیاره حاجی خوێنده‌وارییه‌كی وه‌هایشی نه‌بوو، له‌سه‌ده‌می ناسره‌دین شادا لای مامۆستای سه‌رماڵ گوڵستان و بووستانی سه‌عدی خوێندبوو و بڕێك مه‌شق و خۆشنوسینیش فێرببوو. ل80))، له‌م چیرۆكه‌دا حاجی ئاغا هه‌ڵگری ده‌یان شوناس و ده‌یان روخسار و ماسكه و ده‌توانین بڵێین ئه‌و به ته‌نها یه‌ك كه‌س نییه له به‌رگێكدا به‌ڵكو كۆ ماسك و كۆ به‌رگی ده‌یان كار و وه‌زیفه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی پۆشێوه (( له‌و كاته‌وی پێی خستبوه دونیای سیاسه‌ته‌وه (حاجی ئاغا) كاتێك كه‌یومه‌رسی كوڕی له خوێندنگا ده‌گه‌ڕایه‌وه به‌رده‌وام رۆژنامه‌كانی ده‌دایه و ئه‌ویش به‌ده‌نگه زڕه ناشیرینه‌كه‌ی وه‌ك به‌زۆر ته‌كلیفی لێكرابێت رۆژنامه‌كانی بۆ ده‌خوێنده‌وه و حاجیش وه‌ك بڵێی زۆریان لێ تێده‌گات، سه‌ری بۆده‌له‌قانه‌وه وه‌ك بلێی له ناواخنی دێڕه‌كاندا نهێنیگه‌لی وای بینیبێته‌وه كه‌م كه‌س لێیانتێده‌گات)) یاخود ((حاجی ئاغا كه دیاره هه‌رگیز حه‌جی نه‌كردبوو، به‌ڵام وای ده‌نواند كه سه‌فه‌ری مه‌ككه‌ی كردووه و هه‌موو ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی كه باوكی له سه‌فه‌ری مه‌ككه بۆی گێڕابوه‌وه، ئه‌ویش له زمانی خۆیه‌وه و به‌ناوی خۆیه‌وه بۆ خه‌ڵكی ده‌گێڕانه‌وه.ل78) یاخود ((حاجی ئه‌م ده‌نگۆیه‌شی بڵاوكردبۆوه كه خه‌ریكه كتێبێك له‌باره‌ی ئاكاره‌وه ده‌نوسێت)) یاخود ((خۆی له‌بواری ئه‌ده‌بیاتدا به‌خاوه‌ن بیروڕا ده‌زانی و به باوه‌ڕی ئه‌و گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفی جیهان قوستاو لۆبۆنه كه‌دیاره ناوی زۆر بیستبوو وه‌رگێڕانێكی پڕ هه‌ڵه‌ی كتێبه‌كه‌ی قوستا و لۆبۆنیان وه‌ك دیاری پێشكه‌ش كردبوو. ل81)) هه‌روه‌ها ((هه‌ر كاتێكیش سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌ده‌بییه‌كانی ده‌كرد هه‌میشه لای سه‌روی كۆڕه‌كانه‌وه داده‌نیشت، له‌به‌رده‌می هه‌موو كه‌سێكدا خاكه‌ڕایانه كڕنووشی ده‌برد، هه‌ر پارچه شیعرێكیان كه خوێندباوه هێنده‌ی چه‌پڵه‌ی لێده‌دا هه‌تا دوو ڕۆژ ناوله‌پی ده‌ستی دێشا ل82)) …هتد بێگومان ئه‌م سیفه‌ته ناچیزانه‌ی حاجی هه‌مان ئه‌و سیفه‌ت و خاسییه‌تانه‌ی باوكی (مسته‌فا)ی شاكاره‌كته‌ری رۆمانی (تۆڵه، محه‌مه‌د موكری)م به‌یاد ده‌هێنێته‌وه وه‌ك ده‌نوسێت (باوكم هه‌ژارێكی ره‌زیلی نه‌خوێنده‌واربوو، كه‌س نازانێ چۆن، یان كێ فێری كردبوو بتوانێت نای خۆی بنوسێت، شه‌ش حه‌وت ده‌قیقه‌ی پێده‌چوو تا ناوه‌كه‌ی خۆی ده‌نه‌خشاند، وه‌ك ئه‌وه‌ی كارێكی گه‌وره‌ی كردبێت، نووسێنه‌كه‌ی نیشانی خوێنده‌واران ده‌دا، خۆیشی لێ راده‌ما، جارجاریش ده‌یگوت په‌كوو ناوه‌كه‌م چه‌ند قورسه، كه‌چی خۆی به‌زانایه‌كی زل ده‌زانی، پێی وابوو سه‌ری له هه‌موو عیلم و علومێك ده‌رده‌چێ، گه‌لێك شاره‌زا و پسپۆڕه، پێویست ده‌كات ڕاوێژی پێكرێت، له هه‌موو باس خواسێكدا خۆی تێهه‌ڵده‌قورتاند، گه‌ر عه‌قڵی هه‌ر شتێكی نه‌بردبا بێ سێ و دوو ده‌یگوت (نه‌خێر…وانییه…تۆ نازانیت، ل4))، وه‌ك به‌ختیار عه‌لی له رۆمانی شاری مۆسیقاره سپییه‌كاندا ده‌ڵێت ((ئه‌وه‌ی له‌هونه‌ر و ئه‌ده‌بدا شاره‌زا نییه له‌هه‌مووان زیاتر ده‌ریده‌خات كه مامۆستای ئه‌ده‌ب و هونه‌ره))، لێره‌وه تێده‌گه‌ین حاجی ئاغاكانی رۆژهه‌ڵات هه‌موو شوناسێك هه‌ڵده‌گرن و به‌رگی گشت كایه‌كان ده‌پۆشن و ماسكی هه‌موو عیلم و سه‌نعه‌تێك ده‌نێنه بان روخساریان. ره‌شبینی حاجی ئاغا هیدایه‌ت له‌م چیرۆكه‌یدا به‌وردی و له چه‌ندین شوێنه‌وه تێڕوانینی به‌د و دونیابینی ره‌شی حاجی ئاغامان بۆ ده‌رده‌خات (پێشتریش ئاماژه‌م به‌وخاڵه‌كردوه مه‌به‌ست ته‌نیا ئاغاكانی ئێران نییه، به‌ڵكو ته‌واوی ناوچه‌كه‌یه)، په‌نجه له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت كه حاجی ئاغا هه‌ڵگری گه‌لێك تێڕوانینی ترسناكه وه‌ك چۆن هه‌ڵگری ماسكگه‌لی ترسناكیشه، ده‌توانم بڵێم له‌م ده‌قه‌یدا هیدایه‌ت به رۆحی سایكۆسۆسێولۆژیای حاجی ئاغاكاندا شۆڕبۆته‌وه، ئه‌و له چه‌ندین زاویه‌ی رۆمانه‌كه‌یدا به‌پێنوسی كۆمه‌ڵناسێك ده‌نووسێت و به رۆحی ره‌وانناسێك كه‌شفی ناواخنی كاراكته‌ره‌كه‌ی ده‌كات و هه‌ڵده‌كۆڵێت، ده‌توانم ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م هیدایه‌ت شاره‌زای عه‌قڵییه‌ت و مێنتاڵێتی كۆمه‌ڵگای ئێران بووه و حاجی ئاغا ده‌كاته نوێنه‌ر و زمانحاڵی ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه خاوه‌ن هه‌مان دید و راو و هه‌ڵسوكه‌وتی حاجی ئاغان، له‌م ده‌قه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ كه‌شف ده‌بێت حاجی ئاغا ده‌یه‌وێت و ده‌كاری كۆی كۆمه‌ڵگا پڕبكات له ژه‌هری بۆ چونه‌كانی و دیده ترسناكه‌كانی به‌نێو جڤاتدا بڵاوبكاته‌وه، پێموابێت حاجی ئاغا‌كان نایانه‌وێت به ته‌نها بن، به‌ڵكو ده‌خوازن كۆمه‌ڵگا و ته‌واوی تاكه‌كانی جڤات وه‌ك خۆیان لێ بكه‌ن و وه‌ك ئه‌وان بیربكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له نزیكترین كه‌سیانه‌وه تا ئه‌و كه‌سانه‌ی به زه‌حمه‌ت ده‌ست و ده‌م قاچیان پێیده‌گات ژه‌هری بۆچونه‌كانیان له ناخیاندا بڕوێنن و به‌دبینی خۆیانی تێدا بچێنن و ده‌ره‌نجام تاك گه‌لی دڕنده و بێبه‌زه‌یی، فێڵباز و كه‌ڵه‌كچی، بێ‌باك و نا به‌رپرسیار، گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆر، درۆزن و فره‌ڕوو، زمانباز و ماستاوچی، رواڵه‌ت به‌ڕه‌ڵڵا و بێشه‌رم، بكوژ و ببڕ، نه‌خوێنده‌وار و گه‌مژه، وه‌ك خۆیان له كۆمه‌ڵگادا سه‌وز بكه‌ن بۆ نموونه حاجی ئاغا له ئامۆژگاری بۆ كه‌یومه‌رسی كوڕی ده‌ڵێت ((ئه‌گه‌ر ناته‌وێ یه‌كێك بیت له چه‌وساوه‌كان، ده‌بێت هه‌وڵبده‌یت ئه‌وانی تر بچه‌وسێنیته‌وه، خوێنده‌واری ئه‌وتۆشی پێویست نییه، چونكه خوێنده‌واری مرۆڤ شێت ده‌كات و له ژیانی دوا ده‌خات)) هه‌روه‌ها ((رووهه‌ڵماڵدرا و دزێو و نه‌خوێنده‌واربه، هه‌ندێك جاریش ده‌بێت خۆت وه‌ك گێل و گه‌مژه ده‌ربخه‌یت تا كاره‌كانت بۆ ئاسانتر ڕایی ببن، ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه ئه‌مڕۆ پێویستی به‌م جۆره مرۆڤانه هه‌یه)) هه‌روه‌ها ((باوه‌ڕ و ئایین و ئاكار ئه‌م قسه‌قۆڕانه هه‌مووی دوكاندارییه و هیچیتر)) و ((ده‌بێت درۆبكه‌یت، چونكه ئه‌مه به‌لای خه‌ڵكی ره‌شۆكه‌وه گرینگه)) و (( خه‌ڵك گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چ و باوه‌ڕمه‌ند به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر بن تا باشتر بتوانین بیاندۆشێت و كاریان لێبكه‌یت)) و ((گرنگترین شت پاره‌یه، ئه‌گه‌ر له دونیادا پاره‌ت هه‌بێت، شانازی، پێگه‌وجێگه، ناموس، شه‌ره‌ف و هه‌موو شتێكت هه‌یه)) هه‌روه‌ها ((ئه‌گه‌ر پاره‌ی دزی بوو، ده‌توانیت حه‌ڵاڵی بكه‌یت))…هتد حاجی ئاغا ته‌واوی سیفه‌ته دزێو و ناچیزه‌كانی تێدابوو، ئه‌و به‌موو له ئامۆژگارییه‌كانی لاینه‌دابوو، ئه‌و رێگه‌یه‌ش كه بۆ كه‌یومه‌رسی كوڕی ده‌كێشا خۆی سازاندبووی و وه‌ك سه‌حنه‌ی نمایش خۆی له‌سه‌ر ده‌نواند و به‌جوانترین شێوه سه‌مای له‌سه‌ر كردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه حاجی ئاغا نایه‌وێت به ته‌نها بێت، چونكه ئه‌م جۆره له مرۆڤ به ته‌نها ناتوانن پڕۆژه تاریك و خه‌ونه ترسناكه‌كانیان ببه‌نه پێشه‌وه بۆیه پێویستیان به زیاد له خۆیان و زیاد له زیاده بۆ ئه‌وه‌ی بژین و هه‌ناسه بده‌ن و ئه‌وه‌شی له نیهانیاندایه جێبه‌جێی بكه‌ن. حاجی ئاغا‌كان و ده‌سه‌ڵات پێشتر ئاماژه‌م به‌و خاڵه كرد حاجی ئاغا‌كان نایانه‌وێت به ته‌نها بن له دونیایبینی تاریكاندا بۆ دونیا‌و كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی ورد بوونه‌وه‌یه بیڵێم ئه‌وه‌یه، مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه حاجی ئاغا‌كان ده‌یانه‌وێت كۆی كۆمه‌ڵگا وه‌ك ئه‌وان (شه‌یتانییه‌ت، درۆزن، روهه‌ڵماڵراو…هتد)بن، نه‌خێر به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌و تاك و كه‌س و مرۆڤانه وه‌ك خۆیان لێ بكه‌ن كه كاریان پێیانه و ئیشیان به‌بێ هاوشێوه‌كانیان ناچێته پێشه‌وه، بوونه‌ته سه‌ردار و مامۆستا و باوك و پێغه‌مبه‌ریان و بۆ كار و پیلانی به‌دی خۆیان به‌كاریان ده‌هێنن، تا بتوانن ئاسان و بێگرێ ئه‌وه‌ی ده‌كارن ئه‌نجامی بده‌ن جێبه‌جێی بكه‌ن، به‌ڵێ ئه‌وان نایانه‌وێت و ناخوازن و دژی ئه‌وه‌ن تاكاكانی كۆمه‌ڵگا( هۆشیار به‌مافی خۆی، خاوه‌ن خه‌ونی خۆی، هه‌ڵگری ئایدیای به‌ره‌نگاری، ده‌نگی نـا)…هتد بن، حاجی ئاغا‌كان مرۆڤی بێبه‌رگریی و مه‌ردومی خۆشبین و بوونه‌وه‌ری رازییان گه‌ره‌كه و به‌رده‌وام و بێپسانه‌وه له‌ڕێگای كایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایی و كایه‌كانی دیكه‌ی جومگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ژه‌هر و پیلانی خۆیان بچێنن و به‌كۆمه‌ڵگادا بڵاویبكه‌نه‌وه و له‌ناخ و مێنتاڵێتی تاكدا سه‌وزی بكه‌ن و سه‌ره‌نجام ئه‌م بوونه‌وه‌ره بووكه‌ڵه ئاسایه‌ی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنن و مرۆگه‌لی به‌خواست و ویستی خۆیان ده‌تاشن. به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی تا هه‌نوكه و بۆ ئاینده‌ش حاجی ئاغا‌كان هه‌بوون و هه‌ن و به به‌رده‌وامیش به ناوی جیاوز و به‌ده‌نگ و ره‌نگی جودا دووباره ده‌بنه‌وه، چونكه شوێنكاتی پێویست هه‌ن بۆ چه‌كه‌ره‌كردنیان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و ڕامانه ئه‌وه‌یه له كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی حاجی ئاغاكاندا رۆژهه‌ڵات بشكێكی گه‌وره‌ی وه‌رگرتوه و تا هه‌نوكه‌ش به گوته‌ی هیدایه‌ت له ناخی هه‌موو رۆژهه‌ڵاتییه‌كدا حاجی ئاغایه‌كی خه‌وتوو هه‌یه و له‌هه‌موو بارودۆخ و له‌گشت چركه‌ساتێكی مێژوویی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ئه‌گه‌ر له دایك بوونیان حه‌تمییه و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه، بۆ نموونه به‌و پێیه‌ی حاجی ئاغاكه‌ی هیدایه‌ت كه‌سێكی ناسراوه له ده‌وروبه‌ریدا و خه‌ڵكانێكی زۆر بوونه‌ته مه‌قاش و ده‌ست و پێوه‌ندی و كاری به‌د و سیخوڕی بۆ ده‌كه‌ن، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ئه‌ڵقه له‌گوێكانی به‌ناوی (حوجه‌تول شه‌ریعه) كه ئاخوندێكی ئایینییه، هیدایه‌ت كۆمه‌ڵێك دید و ڕای ترسناكی حاجی ئاغامان بۆ به‌یان ده‌كات، ده‌ڵێیت (نابێت ڕێگه بده‌ین خه‌ڵك هه‌وای ئازادی هه‌ڵمژن و كۆت و زنجیری كۆیلایه‌تی دیلێتیان بپسێنن و جوڵه‌یان تێبكه‌وێت) هه‌روه‌ها ( تا ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك ترسی ئه‌و دونیا و نوێژ و رۆژوو ئه‌م شتانه‌یان هه‌بێت، له‌م دنیایه‌دا گوێڕایه‌ڵ و ئه‌ڵقه له‌گوێ نابن ــ كه‌واته ده‌بێت خه‌ڵك رووت و برسی و نه‌خوێنده‌وار و خوداپه‌رست بمێننه‌وه، تا گوێڕایه‌لی ئێمه بن، ئێمه نامانه‌وێت ئێوه بڕۆن نوێژ و رۆژووی خه‌ڵك راست بكه‌نه‌وه تێ‌یان بگه‌یه‌نن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌ناوی ئایینه‌وه دابوونه‌ریته كۆنه‌كانیان ببوژێننه‌وه و په‌ره‌یان پێ بده‌ن، ئێمه پێویستمان به خه‌ڵكی ده‌مارگرژی باوه‌ڕمه‌ند به سینگ كوتان و چه‌قۆكێشی خۆشباوه‌ڕ هه‌یه، نه‌ك دینداری موسڵمان) هه‌روه‌ها ( سینه‌ما و شانۆ و كه‌وچك و چه‌تاڵ و فڕۆكه و ئۆتۆمبیل و گرامافۆنیش ته‌كفیر بكه‌ن) هه‌روه‌ها ( ئه‌وه‌تان بیرنه‌چێت كه‌ده‌بێت به‌ڕواڵه‌ت خه‌می خه‌ڵك بخۆین دڵسۆزیان بین، به‌ڵام له ژێره‌وه قۆڵیان ببڕنه‌وه، چونكه ئه‌مڕۆ ئه‌مه باوه) هه‌روه‌ها (ئێمه ده‌بێت ڕێگه له پێشكه‌وتنی خه‌ڵكی ئێره بگرین، بۆ ئه‌وه‌ی دونیا به‌دڵی ئێمه بڕوات، ئه‌گینا ده‌بین به خۆڵڕێژ و زبڵكۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رشه‌قامه‌كان)…هتد، له‌م دیدانه‌وه بۆمان ئاشكرا ده‌بێت حاجی ئاغا‌كان چۆن هه‌ن؟ چونكه كۆیله‌كان هه‌ن بۆ ڕاپه‌ڕاندنی پیلانه دزێو و كاره سیخوڕییه‌كانیان دژی كۆمه‌ڵگاكه‌یان، به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه حاجی ئاغا‌كان ئه‌م كارانه‌یان بۆ ناچێته‌سه‌ر و پیلانه‌كانیان جێبه‌جێ نابێت تا نه‌بنه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و هێز له‌بن ده‌ستیاندا كۆ نه‌بێته‌وه، ده‌سه‌ڵات ئه‌و هێزه‌یه كه پێویستی سه‌د ده‌ر سه‌دیان پێیه‌تی جا ده‌سه‌ڵات له هه‌ر جومگه‌یه‌كدا بێت له‌به‌ر ئه‌وه پێویستیان به‌وه‌یه ببنه سه‌رۆك و په‌رله‌مانتار و به‌رێوه‌به‌ر…هتد واته پێویستیان به‌هێز له هه‌ر كایه‌یه‌كدا بێت جا كایه‌ی سیاسی یاخود كۆمه‌ڵایه‌تی یاخود ئابووری وه‌ك دواجار حاجی ئاغا ده‌ڵێت (هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یش به‌ته‌مام ببمه ئه‌ندام په‌رله‌مان، تۆ پێت وایه ئه‌م پۆسته له ئاستی شان و شه‌وكه‌تی مندا بێت؟ نه‌خێر … هه‌رگیز، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه باشتر بتوانم لغاویان بكه‌م، ل183. له كۆتاییدا ده‌ڵێم پێویسته رۆژهه‌ڵاتییه‌كان ئه‌م ده‌قه به‌رزه‌ی هیدایه‌ت بخوێننه‌وه و تا هه‌م به‌حاجی ئاغاكه‌ی ناخیان ئاشنا بن، هه‌م له‌حاجی ئاغاكانی ده‌سه‌ڵات تێبگه‌ن.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure