20/10/2019 09:46 PM

کەرکوک.. ریشی حەیدەر بڵاوکرایەوە

لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری كەركوك، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە نووسەران‌و رۆشنبیرانی شاری كەركوك، بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری‌و هونەری كەركوك كۆڕێكی بۆ ناساندن‌و واژوكردنی رۆمانی «ریشی حەیدەر» بۆ رۆماننووس «ئارام حەسەن» رێكخست‌.

پاشان خەڵاتی رێزلێنان لەلایەن سیروان بێلانەوە بەڕێوەبەری بەڕێوەیەرایەتییەكە بەخشرایە رۆماننووس.

لەوبارەیەوە رۆماننووس وتی: «رۆمانی ریشی حەیدەر» گەڕان‌و ماندووبوونی بەندەیە بەناو گوندەكانی كوردستان بۆ دەستكەوتنی كورتە چیرۆك، خۆشبەختانە لە كۆتاییدا توانیم كورتە چیرۆكەكان بكەمە رۆمانێكی سادە.

وتیشی: ریشی حەیدەر، هەرچی دەردەسەری‌و نەهامەتی‌و پەژارەو گاڵتەجاڕی هەیە هەموو ئەمانە سەرتاپای كۆمیدیایەكی رەشەو لەپشت ئەم كۆمیدیایەشەوە فرمێسك‌و گریان بۆ نەتەوە بەدبەختەكەم هەیە كە بەهۆی كاریگەری چەند شتێكی لاوەكییەوە دواكەوتوون‌و لە هەموو شتێك سڵدەكەنەوە، پشتی ئەم رۆمانە گشتی گریانە.

باسی لەوەشكرد، سەرجەم كورتە چیرۆكەكانی نێو ئەم رۆمانە راستین‌و لەهەر كورتە چیرۆكێكدا پەیامێكم بۆ تەنەوەكەم هەیەو پێیدەڵێم یان بە واتەیەكی تر قژی رادەكێشم‌و دەڵێم: لێرە راوەستە، رابردووی خۆی بیردەهێنمەوە؟.

خاك - كوردستانی نوێ




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved