25/10/2019 05:48 PM

شاکارەکانی ئالفرێد هیچکاک


ئالفرێد هیچکاک یەکێک لە بەناوبانگترین دەرهێنەرەکانی سەرجەم مێژووی سینەمایه. فەزای سوریال و کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە دەروونناسییەکان یەکێک لە تایبەتمەنەدییه سەرەکییەکانی فیلمەکانی ئەم دەرهێنەرەیه. هیچکاک شێوازێکی نوێی لە وێنەهەڵگرتن لە سینەمادا هێنا ئاراوە. شێوازێک کە بەردەنگی فیلمەکە به باشی بتوانێ خۆی لەگەڵ فەزا و کارەکتێرەکان ڕێک بخات. هەر بۆیه لە فیلمەکانی هیچکاکدا کامێرا سەقامگیر نییه و جووڵه و نەسرەوتنێکی گونجاو لەگەڵ دیمەنەکان لە ئارا دایە. لە درێژەدا چەند فیلمی ئەم دەرهێنەرە گرنگه ئەخەینه ڕوو.

١-سەرەگێژه
زۆر کەس لایان وایه سەرەگێژه (Vertigo) باشترین فیلمی مێژووی سینەمایه. فەزای سوریال و کەڵک وەرگرتنی زیرەکانە لە مۆتیڤە دووپاتەکان، لە تایەتمەندییه سەرنجڕاکێشەکانی ئەم فیلمەن.

٢-Psycho
ناوبانگی ئەم فیلمە سنوورەکانی دنیای شکاندووە و تەنانەت ئەو کەسانەش وا ئەم فیلمەیان نەبینیوە لە ناوبانگەکەی ئاگادارن. ئەم فیلمە کلاسیکە سامناکه کە درامایەکی سەرکەتووشی لەماوی چەند دەیەی ڕابردوودا لێ کەوتەوە، ستایلێکی نوێی لە ژانەری فیلمی ترسناکدا هێنا ئاراوە کە ناوی "سلەشر"ـە. فیلمی (Psycho) یەکێک لە دەوڵەمەندترین بەرهەمە سینەماییەکانە لە بواری فۆڕم و جۆری نواندندا و بە ئەمڕۆشەوە جێی سەرنجی بیبەران و ڕەخنەگرانی سینەمایه.

٣-رێبێکا/ Rebecca
ئەم فیلمه یەکەم فیلمی ئالفرێد هیچکاکە کە خەڵاتی ئۆسکاری دەستەبەر کردووە، بەڵام خەڵاتەکه به دەرهێنەرەکەی نەدرا. ئەم فیلمه بەپێی ڕۆمانێک هەر بەم ناوە و لە نووسینی "دافنێ دۆمۆریه" بەرهەم هاتووە. ئەم ڕۆمانه سەچاوەیەکی گرنگ و کاریگەر بووە لەدرێژەی کاری هونەریی ئەم دەرهێنەرەدا.

 

سەرچاوە: screenrant

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved