4/11/2019 11:43 AM

كتێبێكی نوێی عەزیز مەحمود پوور

ڕەوتی گەشەكردنی چیرۆك و گێڕانەوەی كوردی (ڕەخنە و لێكۆڵینەوە) كتێبێكی تازەی نووسەری رۆژهەلاتی كوردستان عەزیزی مەحمود پوورە، ئەم بەرهەمە تازەیەی نووسەر لێكۆڵینەوەیە لە چەند بەرهەمێكی ئەدەبی گێڕانەوە، چیرۆكی كۆمەڵێك نووسەری كورد، بە تایبەت چیرۆكنووسانی رۆژهەڵات، لەم كتێبەدا نووسەر لەبارەی رەوتی گێڕانەوە و تەكنیكی نووسین و شێوازەكانی چیرۆكی ئەو چیرۆكنووسانە لێكۆڵینەوەی كردووە. ئەم بەرهەمەی نووسەر لەبڵاوكراوەكانی دەزگای چاپی خانی یە لە سەقز.
عەزیز مەحمود پوور، یەكێكە لە چیرۆكنووس و رەخنەگرەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی و شوێن پەنجەی بە ئەدەبی كوردییەوە دیارە و نووسەری چەند بەرهەمێكی ئەدەبی ئاست بەرزە و بەیەكێ لە چیرۆكنووسە باشەكانی ئەدەبی كوردی دادەنرێ. عەزیز مەحموود پوور لەشاری بۆكان لە  ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە، لەبواری نووسین و وەرگێڕاندا كاری باشی كردووە، هاوكات لەپاڵ نووسین و وەرگێڕاندا وەك مامۆستا لە قوتابخانەكانی شاری بۆكاندا خزمەتی كردووە.
بەرهەمەكانی عەزیز مەحمود پوور بریتین لەم كتێبانە: حەشری ڕەنگەكان، كۆمەڵەچیرۆك.  فەرموون چایەكی گەرم، كۆمەڵەچیرۆك. پیاوێكی ڕیش ‌خەنەیی، كۆمەڵەچیرۆك. خەونی پەپوولە پاییزە، نۆڤلێت. ساڵی  ٢٠١٥بڵاوبووەتەوە.
بەرهەمە وەرگێڕدراوەكانی بریتین لە كۆمەڵێك كتێبی منداڵان كە لە نووسینی شێل سیلوستاینە، و ساڵی 2016 بەیەكەوە بڵاوبوونەتەوە، ئەوانەش بریتین لە : زەڕافە و نیوێك، لافكادیۆ، لەتی ون بوو، كێ كەرگەدەنی هەرزان بایی دەوێ. دیداری لەتی ون بوو لەگەڵ جەغزی گەورە، داری بەخشەندە. ئەم بەرهەمانە كۆمەڵێك كتێبە كە بۆ منداڵان نووسراوە و بەرهەمی نووسەر شێل سیلوستاینە و عەزیز مەحمود پوور وەریگێڕاوە بۆ كوردی.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved