نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس ستران عه‌بدوڵڵا ڕایگه‌یاند: سێ كتێب له‌بواری ئه‌زموونی ڕۆژنامه‌نووسی بڵاوده‌كاته‌وه. ستران عه‌بدوڵڵا نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ڕايگه‌یاندووه: بۆكسێك كتێب كه سێ كتێب به ناوه‌كانی "چۆن ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه ده‌رده‌كه‌یت" و" سۆسیال میدیا‌و ده‌سته‌خۆشكه‌كانی" و "گه‌ڕان به‌دوای حه‌بی ئه‌سپریندا" له‌خۆده‌گرێت، چاپكردووه‌و به‌منزیكانه له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا ده‌كه‌وێته به‌ردیدی ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران. وتیشی: ئه‌م سێ كتێبه ئه‌زموونی نزیكه‌ی 27 ساڵ كاركردنه له‌بواری ژینگه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیدا به‌تایبه‌تی له‌بواره جیاجیاكانی ڕۆژنامه‌دا. سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وتیشی: ئه‌م كتێبانه ته‌نها ئه‌زموونی شه‌خسی من نییه، به‌ڵكو ئه‌زموون ئه‌و هاوڕێ و هاوكارو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا پێكه‌وه كارمان كردووه له‌بواری ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسیدا. وتیشی: زۆربه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی كه ئێستا له‌بواری ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسی هه‌ن زیاتر تیۆری و سه‌نگین و شایه‌نی به مه‌رجه‌عدانانن، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی من مه‌عاناتی ڕۆژانه‌ی كاری ڕۆژنامه‌وانی ده‌گێڕنه‌وه كه چۆن بتوانی ڕۆژنامه ده‌ربكه‌ی. له كۆتاییدا ڕۆژنامه‌نووس ستران عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه من مامۆستا نیم و خه‌لف و وه‌ستایه‌كم له گۆڕه‌پانه‌دا كه ویستوومه شتێك بخه‌مه‌سه‌ر شتێك و هیوادارم بۆ ئه‌وانه‌ی كه تازه هاتوونه‌ته بواری ڕۆژنامه‌نووسی به‌هره سوودی هه‌بێت. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure