له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌ب له كێبڕكێی ئه‌دیبه ناودار و داهێنه‌ره‌كانی دنیادا هه‌ندێك نووسه‌ری هه‌ڵده‌نا كه مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو. به‌جۆرێك گومانی لای ئه‌دیب و ئه‌ده‌ب دۆستان و نووسه‌ران دروست ده‌كرد، كه هه‌ست به‌وه بكه‌ن گه‌نده‌ڵیی به‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م خه‌ڵاته گه‌وره و له‌مێژینه‌یه‌ی ئه‌ده‌بیشی گرتووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی وای كردووه ئه‌دیبان و ئه‌ده‌ب دۆستان له لیژنه‌كه بكه‌ونه گومانه‌وه ئه‌وه‌بوو ئه‌م خه‌ڵاته به‌سه‌ر نووسه‌ران و داهێنه‌رانی وه‌كو میلان كۆندێرا و هاروكی موراكامی و سه‌لمان روشدی و …دا بازی ده‌دا و لەسەر هه‌ندێك نووسه‌ری لاوه‌كی و ئاستنزم یان گۆرانیبێژی پۆپ ده‌نیشێتەوە. به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو جارێك به‌و شێوه‌یه نییه، بۆ نموونه ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی نۆبڵی پارساڵ واته (2018) درا به (ئۆلگا توكارچۆك) نووسه‌ری پۆله‌ندایی و خه‌ڵاتی (2019) ش به‌خشرا به پیته‌ر هاندكه ئه‌و نووسه‌ره‌ی به‌لای زۆرێك له نووسه‌ران و خوێنه‌رانی كورده‌وه هه‌تا ئێستاش نامۆیه، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگامان لێبێت هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌كراوه به كوردی، له كاتێكدا هاندكه ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوه، نه‌ك هه‌ر رۆماننووس و شاعیره، بگره له بواری وه‌رگێڕان و شانۆ و سینه‌ماشدا ناوی رۆیشتووه و ناسراوه. به‌ڵام به‌لای ئێمه‌وه نامۆیه، ئێمه‌ی هه‌ژار و بن ده‌سته، كه تا ئه‌مڕۆش ته‌نیا به‌رهه‌مێكی ئه‌م نووسه‌ره‌مان به كوردی له‌به‌رده‌ستدا نییه، ئه‌مه له كاتێكدا چه‌ندین به‌رهه‌می وه‌رگێڕدراون بۆ عه‌ره‌بی و فارسی. ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌ڕپووتی و نه‌شاره‌زایی و بێبه‌رنامه‌یی ده‌زگای چاپ و په‌خشه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه، كه به‌رهه‌می نووسه‌رانی لاواز و نمره بیست و سی خۆرئاوامان بۆ وه‌رده‌گێڕن و چاپی ده‌كه‌ن، یان رۆمانێك له‌یه‌ك كاتدا سێ چوار كه‌س وه‌ریده‌گێڕن و هه‌ر یه‌كه و له ده‌زگایه‌كدا چاپی ده‌كات، گوایه ئاگایان له یه‌ك نییه له كاتێكدا ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه كڵاوێكه و ده‌كرێته سه‌ر خوێنه‌ی داماوی كورد. ئه‌مما زۆرن ئه‌و نووسه‌رانه‌ی هێشتا هیچ به‌رهه‌مێكیان نه‌كراوه به كوردی، به‌داخه‌وه به‌شێك له وه‌رگێڕه‌كانی ئێمه‌ش به‌سه‌لیقه نین له هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌می نووسه‌رانی جیهانیدا. نووسه‌ری لات و پووتمان لێده‌كه‌ن به ماركیز و جه‌یمس جۆیس و… كاتێكیش نۆبڵ خه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌به‌خشێته نووسه‌رێكی وه‌كو پیته‌ر هاندكه خوێنه‌ری كورد حه‌په‌سا و سه‌راسیمه نازانێ كێیه و چی نووسیوه، له كاتێكدا هه‌مان نووسه‌ر چه‌ندین به‌رهه‌می وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و فارسی و زمانه‌كانی تر. پیته‌ر هاندكه كێیه؟ پیته‌ر هاندكه رۆماننووس و شاعیر و ره‌خنه‌گر و شانۆنووس و ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی و وه‌رگێڕ، خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی 2019 به یه‌كێ له نووسه‌ره هه‌ره ناوداره‌كانی ئه‌ده‌بی نه‌مسایی ده‌ژمێردرێ. هاندكه ساڵی 1942 له (گریفن) له دایكبووه، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌و تێیدا له دایكبووه و تێیدا ژیاوه سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دووه‌م بووه، دنیا نوقمی شه‌ڕێكی ترسناك بووه. پیته‌ر هاندكه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا زێدی خۆیان به‌جێهێشتووه و گواستوویانه‌ته‌وه بۆ به‌رلین، چه‌ند ساڵێكی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی له‌وێ به‌سه‌ر بردووه، پاش ماوه‌یه‌ك له گه‌مارۆی ئابووری سه‌ر به‌رلین له ساڵی 1948 دا هاندكه و خێزانه‌كه‌ی به رێگه‌یه‌كی نایاسایی و به‌بێ پاسپۆرت گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ گریفن. ئه‌وه یه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ترسناك بووه، كه هاندكه‌ی منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا بینویه‌تی. سه‌ره‌تای ژیانی هاندكه له‌و دۆخه سه‌خت و ناهه‌مواره‌دا بووه، پاشتریش سه‌فه‌ر و گه‌شتكردن به‌شێك بووه له ژیانی ئه‌م نووسه‌ره، هونه‌ری تایبه‌تی هاندكه سه‌رنجدانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری جیهان و دیمه‌نه‌كانه كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سینه‌ما و شێوه‌كاریی دوو سه‌رچاوه‌ی گه‌وره‌ی ئیلهامی بن. هاندكه وه‌كو باڵنده‌یه‌كی ته‌ره‌كراو دواجار له پاریس گیرساوه‌ته‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له به‌رلین بووه شێوه‌ی قسه‌كردنه‌كه‌ی گۆڕاوه و به له‌هجه‌ی به‌رلینی قسه‌ی كردووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه له هاوڕێ و هاوپۆله‌كانی دوور بكه‌وێته‌وه. به‌ڵام كۆڵی نه‌داوه و ورده ورده ده‌ستی كردووه به خوێندن و له قوتابخانه‌ی میللی خوێندوویه‌تی. پاشان له قۆناغی دووه‌مدا له خوێندنگه‌ی (تانتسنبورگ) ده‌ستی به خوێندن كردووه. ساڵانی 1954 تا 1959 هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌قێكی شه‌ش لاپه‌ڕه‌یی به ناونیشانی ژیانم نووسیوه. ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌ك بووه بۆ دنیای نووسینی ئه‌ده‌بی هاندكه. نووسه‌ری ناوبراو له‌و ساڵانه‌دا قۆناغه‌كانی خوێندنی به‌باشی بڕیوه. لێره‌وه ورده ورده پێی ناوه‌ته نێو دنیای ئه‌ده‌بیات و ده‌قی كورتی نووسیوه. پاشان چه‌ند خوێندنگایه‌كی گۆڕیوه و به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر خوێندن و هه‌وڵدان. له ساڵی 1961 دا هاندكه ده‌ستی كردووه به خوێندنی یاسا له (گراتس)، له‌و ساڵانه‌ی له گراتس خوێندوویه‌تی له ژوورێكی بچو‌وكدا بووه له گه‌ڕه‌كی فالتندورف. له ساڵی 1963 ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی روون ده‌ستی به نووسینی ئه‌ده‌بی كردووه. ئه‌لفرێد هولتسنگه‌ر ده‌ناسێ له رادیۆی گراتس له‌وێ نه‌ك هه‌ر ده‌قی كورتی نووسیوه به‌ڵكو به‌رنامه‌ی رادیۆشی ئاماده كردووه، لێره‌وه ورده ورده بابه‌ت بۆ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌نووسێ و به نووسه‌رانی هاوچه‌رخی خۆی ئاشنا ده‌بێ. یەکەم بەرهەمی هاندکە ساڵی 1966 یه‌كه‌م رۆمانی نووسیوه، به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره ته‌نیا له رۆمان‌دا چڕنه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو له بواری شیعر و شانۆ و سینه‌ماشدا كاری كردووه. تا ساڵی 1968 هاندكه له (دۆسلدرۆف) ژیاوه و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا رۆمانی (فرۆشیاری گه‌ڕۆك)ی بڵاوكردۆته‌وه و هه‌روه‌ها شانۆگه‌ری (كاسپار)ی بۆ یه‌كه‌م جار له فرانكفۆرت نمایشكراوه. له ساڵی 1968 له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا ده‌چنه به‌رلین. ساڵی 1969 هاندكه به‌شداری ده‌كات له دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌دا به ناوی فرانكفۆرت بۆ نووسین. له ساڵی 1970 له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ده‌چنه پاریس. چه‌ند ساڵێك له‌وێ ژیاوه. له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا چه‌ند خه‌ڵاتێكی وه‌رگرتووه له‌وانه خه‌ڵاتی شیله‌ر ساڵی 1972 له مانهایم، خه‌ڵاتی (گیورگ بۆشنه‌ر) له ئه‌كادیمیای ئه‌ڵمانی بۆ زمانی ئه‌ده‌ب له ساڵی 1973، پاش ساڵێك شانۆگه‌ری (گه‌مژه‌كان ره‌چه‌ڵه‌كیان ده‌بڕێته‌وه)ی هاندكه له (زیورخ) نمایش ده‌كرێت، ئه‌و ساڵانه چه‌ند به‌رهه‌مێك ده‌نووسێ، سه‌رقاڵی نووسین بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌مسای له‌بیر بووه، دڵی لای زێدی خۆی بووه، بۆیه سه‌فه‌ری كردووه بۆ ئالاسكا و له‌وێشه‌وه له رێگای نیۆركه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی. دوای ساڵانێك مانه‌وه‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپا له ساڵی 1979دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ نه‌مسا و تا ساڵی 1987 له‌وێ جێگیربووه، له‌و ماوه‌یه‌دا چوارینه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی درێژی بۆ نیشتمانی بڵاوكردوه‌ته‌وه. پاشان خه‌ڵاتی فرانتس كافكای وه‌رگرتووه و له (زالتسبۆرگ) به‌شی سێیه‌می له چوارینه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه و چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه، له‌وانه شانۆگه‌رییه‌كی درامی و چیرۆك بۆ منداڵان. له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا هاندكه ده‌ستی كردووه به وه‌رگێڕان، چه‌ند كتێبێكی له زمانه ناوچه‌ییه‌كانه‌وه وه‌رگێڕاوه بۆ زمانی ئه‌ڵمانی و به‌گشتی په‌نجا كتێبی وه‌رگێڕاوه. له دوای گه‌شته جیهانییه‌كه‌ی له ساڵانی 1987 تا 1990 پیته‌ر هاندكه له ساڵی 1991 ه‌وه تاوه‌كو ئێستا له پاریس ده‌ژی. ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی وه‌ریگرتوون پیته‌ر هاندكه له ماوه‌ی ساڵانی ته‌مه‌نیدا چل خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌وانه‌ش بریتین له خه‌ڵاتی گیرهارت هاوبتمان له ساڵی 1967، خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی له ویلایه‌تی شتایرمارك ساڵی 1972، خه‌ڵاتی شیله‌ر ساڵی 1973 له شاری مانهایم، هه‌مان ساڵ خه‌ڵاتی گیۆرگ بۆشنه‌ر، دواین خه‌ڵاتیش نۆبڵی 2019 یه كه ئه‌مساڵ پیته‌ر هاندكه وه‌ریگرتووه. هاندكه به عه‌ره‌بی پیته‌ر هاندكه له مێژه لای خوێنه‌ری عه‌ره‌ب ناوێكی ئاشنایه و به‌رهه‌مه‌كانی كراونه‌ته عه‌ره‌بی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی دنیا ناسراوه، چه‌ند به‌رهه‌مێكیشی وه‌رگێڕدراوه بۆ زمانی عه‌ره‌بی له‌وانه رۆمانه‌كانی (كاسپار) و (ژنی چه‌پله‌ر)و (مه‌ینه‌تی) و (به‌دبه‌ختیی ئاسایی) و (ترسی گۆڵچی له كاتی لێدانی په‌نالتیدا) و (رووداوه گه‌وره‌كه). هه‌رای دوای خه‌ڵاته‌كه پاش راگه‌یاندنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌ب بۆ ساڵی 2018 و 2019، شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی له دژی پیته‌ر هاندكه ده‌ستی پێكرد و به فاشیست تۆمه‌تباریان كرد، ئه‌مه‌ش له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی كه هاندكه به‌شداری له رێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ سه‌رۆك كۆماری پێشووی سربیادا كردووه و له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی قسه‌ی كردووه، له كاتێكدا میلۆسۆڤیچ به تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی دادگایی كرابوو، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هاندكه خوێنه‌ران و دۆستانی ئه‌وی تووشی شۆك كرد. به‌ڵام پێناچێت نه‌یارانی هاندكه توانیبێتیان تۆمه‌تی فاشستبوونی به‌سه‌ردا ساغ بكه‌نه‌وه، دیاره لیژنه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵیش حسابیان بۆ ئه‌و تۆمه‌تباركردنه‌وه نه‌كردووه بۆیه خه‌ڵاتی ئه‌مساڵیان به داهێنانی ئه‌م نووسه‌ره مه‌زنه به‌خشیوه. ئه‌ده‌ب و هونه‌ر لە ئەدەب و هونەری كوردستانی نوێوە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure