10/11/2019 06:14 PM

زانكۆی سلێمانی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی دەكاتەوە.

 

 

 زانكۆی سلێمانی یادی 235 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی و ناساندنی وەك داهێنەری ئەدەب بۆ ساڵی 2019 لە لایەن ڕێكخراوی (یۆنسكۆ)ەوە دەكاتەوە.

دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا لە لیژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا وەك نەریتێكی ساڵانە ، زانكۆی سلێمانی بەدروشمی " سلێمانی كوانووی داهێنان و نوێنگەری"، یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی و ناساندنی وەك داهێنەری ئەدەب بۆ ساڵی 2019 لە لایەن ڕێكخراوی (یۆنسكۆ)ەوە دەكاتەوە و زنجیرەیەك كۆڕی ئەدبی و سیمنار پێشكەش دەكرێت. ڕوونیشكردەوە، تەوەركان تایبەتن بە بواری مێژووی و كلتوری و فەرهەنگی و زمانی ناوچەیی سلێمانی و بواری ڕۆژنامەگەری و مەڵبەندە منەوەرەكانی ئەم شارەو مێژووی مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی و مەسەلەی ژنان لە شاری سلێمانی.

دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا ڕوونیشیكردوەوە، سیمنارەكان لە لایەن پ.د. دڵشاد عەلی محەمەد و پ.د.محەمەد دلێر محەمەد ئەمین و پ.ی.د. عوسمان عەبدول بەرزنجی و پ.د. فازڵ مەجید و هاناشوان ەوە پێشكەش ده كرێن و هاتن بۆ هەموانە و شوێن هۆڵی پ.د.عزەدین مستەفا ڕەسوول لە كۆلێژزی زمان زانكۆی سلێمانی لە كەمپی نویێ زانكۆی سلێمانی ڕۆژی پێنچ شەمە 14/11/2019 سەعات 9:30 ی سەرلەبەیانی.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved