یه‌كه‌مین پێشانگای وێنه‌ی تایبه‌ت به ژنان له شاری بانه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن ژنه وێنه‌گرێكی كورد كرایه‌وه. له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی میهر بڵاویكردۆته‌وه كه پێشانگایه‌كی وێنه‌گری كه په‌یوه‌ندی به ڕۆڵی ژنی كورد له ئاشتیدا هه‌یه له شاری بانه له‌ژێر ناوی هه‌رمانی ئه‌وین كرایه‌وه. له‌و پێشانگایه‌دا 44 وێنه‌ی وێنه‌گر ئه‌وین عه‌باسی خراوه‌ته‌ڕوو كه باس له ڕۆڵی ژنی كورد له كۆمه‌ڵگاو سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهان و هه‌روه‌ها ڕۆڵی ژنی كورد له ئاشتی جیهانی ده‌كات. هه‌ندێك له وێنه‌كان باسی ژن و ئاشتی جیهانی ده‌كه‌ن كه تێدا ژنانی كورد وه‌ك باڵوێزی ئاشتی له جیهان ده‌ناسرێن. ئه‌وین عه‌باسی ژنه وێنه‌گری كورد ساڵی 2017 خه‌ڵاتی زێڕینی كێبڕكێی جیهانی له وڵاتانی هیندستان پێبه‌خشراوه‌و هه‌ر له‌و ساڵه دیپلۆمی فه‌خری له جۆرجیا پێبه‌خشراوه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure