زه‌یتی گوێزی هیندی، تام و بۆنێكی خۆشی هه‌یه بۆیه زۆر كه‌س بۆ ناو خواردن به‌كاریده‌هێنێت، هه‌م به مه‌به‌ستی جوانكاری بۆ پێست و قژیش به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێی توێژینه‌وه‌كان چه‌ند زیانێكیشی هه‌یه. له بابه‌تێكدا كه سایتی سیدتی بڵاویكردووه‌ته‌وه هاتووه، ئایا گونجاوه جگه له خواردن بۆ پێست زه‌یتی گوێزی هیندی به‌كاربهێنیت؟ به دوو خاڵ وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه. یه‌كه‌م/ سووده‌كانی: له‌م به‌شه‌دا رێنمایی دراوه كه‌سه‌كان سوود له زه‌یتی گوێزی هیندی وه‌ربگرن و به‌كاریبهێنن بۆ پێستی وشك، پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان وشكه چه‌ند رۆژ جارێك كه‌مێك زه‌یتی گوێزی هیندی بده‌ن له پێستیان. چونكه بۆ ئه‌وجۆره پێسته به‌سووده. هه‌روه‌ها به‌كاریبهێنن بۆ ره‌ونه‌قكردنی پێست، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبیت له‌وه‌ی به زه‌یتی گوێزی هیندی رووخسارت چه‌ور بكه‌یت، ئه‌وا پێستت ره‌ونه‌قی ده‌بێت و پاكده‌بێته‌وه‌و سافده‌بێت. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی به‌كاربهێنرێت بۆ پاراستنی پێست، له وه‌رزی زستادا پێویسته گرنگی به به‌كارهێنانی زه‌یتی گوێزی هیندی بده‌ن بۆ پێست، به‌وپێیه‌ی له‌و وه‌رزه‌دا به‌هۆی سه‌رماوه زیان به پێست ده‌كات و ئه‌وجۆره زه‌یته قه‌ره‌بووی زیانه‌كان ده‌كاته‌وه‌و به‌سووده. دووه‌م/ زیانه‌كانی: له هه‌ندێك حاڵه‌تدا كه‌سه‌كان پێویسته دووربكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی زه‌یتی گوێزی هیندی. بۆ نموونه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان چه‌وره پێویست ناكات ئه‌مجۆره زه‌یته به‌كاربهێنن، چونكه زیانی هه‌یه‌و ئه‌گه‌ری دروستبوونی زیبكه‌ش زیاد ده‌كات، بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه گرنگی بده‌ن زه‌یتی سه‌وزه‌واته‌كان وه‌كو زه‌یتی ناوكی ترێ. هه‌روه‌ها هه‌ندێك كه‌س بۆ لێكردنه‌وه‌ی ماكیاج به‌كاریده‌هێنن، راسته ماكیاجه‌كه پاكده‌كاته‌وه به‌ڵام پێویسته راسته‌وخۆ دوای ئه‌وه ده‌موچاو به ئاوی شیله‌تێن و سابونی تایبه‌ت بشۆردرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و زه‌یته به پێسته‌كه‌وه بمێنێت میكرۆب له‌خۆی ده‌گرێت و زیان به پێست ده‌گه‌یه‌نێت. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure