لە 2006ـدا گروپێکی سۆنەی شەڕکەر بە ناوی "حەماس" بە زۆرینەی دەنگەوە رێبەری فەڵەستینییەکانی کەوتە دەست و دوابەدوای ئەمە کێشەی نێوان رێبەرایەتی" فەتح "و" حەماس" لە 2007ـدا بەرەو توندووتیژی ڕۆیشت. کاتێک" حەماس" لە شەڕی غەزەدا "فەتح"ی تێکشکاند، دوو ناوچەی فەڵەستینییەکان بە دەست دوو هێزەوە ئیدارە ئەکران، "فەتح" بەرپرسی ناوچەی "بەندەری رۆژئاوایی" بوو "حەماس"یش "غەزە"ی بەدەستەوە بوو. لە 2014ـدا "فەتح" و"حەماس" گەیشتن بەو ئاکامە حکومەتێکی یەکگرتووی فەڵەستینی بۆنیات بنێن. "حەماس" ناوبانگی بەوە دەرکردبوو کە چالاکی تێرۆریستی ئەنجام ئەدا. لە ڕاستیدا زۆر یەک لە وڵاتەکان ئەم گروپەیان وەک رێکخراوەیەکی تێرۆریستی سەیر ئەکرد لە کاتێکدا کە هەندێکی تر وەک رێکخراوەیەکی سیاسی سەیریان ئەکرد. "حەماس" لە ساڵی 1997ـەوە لە لایەن "ئەمریکا"ـوە وەک رێکخراوەیەکی تێرۆریستی پێناسە کراوە و "ئەمریکا" خستییە ناو لیستی تێرۆریستەکانەوە.
سەرچاوە: history
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure