18/11/2019 11:25 PM

پرۆژه‌ی سینه‌مایی باڵه‌ ته‌ڕه‌كانی په‌پووله‌ راگه‌یه‌نرا

هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توف له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك پڕۆژه‌یه‌كی سینه‌مایی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

له‌ بابه‌ته‌كه‌ی شوان عه‌توفدا هاتووه‌: له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری سلێمانی، پڕۆژه‌ی سینه‌مایی "باڵه‌ ته‌ڕه‌كانی په‌پووله‌" سیێه‌مین فیلمی سینه‌مایی "تووره‌ج ئه‌سڵانی" راگه‌یه‌نرا.

پڕۆژه‌ی سینه‌مایی "باڵه‌ ته‌ڕه‌كانی په‌پووله‌" له‌ ده‌رهێنانی "تووره‌ج ئه‌سڵانی"  سینه‌ماكاری كورده‌و به‌ ڕۆڵبینینی "شوان عه‌توف"، "هانی موجته‌هیدی"، "فه‌یاز دۆمان"، "ڕێكێش شه‌هباز"، "سوعاد ئوستا"، "عه‌زیز چاپكۆرت" و "بۆڵێنت كه‌سێر"ـه‌ كه‌ بڕیاروایه‌ كۆتایی ساڵی  2019 له‌ هه‌رێمی كوردستان وێنه‌ بگیرێت.

خاك - ئا/ كاشان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved