هونه‌رمه‌ند به‌ختیار سه‌عید له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا ئه‌نجامدانی10 پۆستكارتی بۆ 10 تابلۆی شێوه‌كار عه‌تا قه‌زاز راگه‌یاندووه. به‌ختیار سه‌عید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: له درێژه‌ی كاره به‌رده‌وامه‌كانی 7 ره‌نگه بۆ دروستكردنی پۆستكارت كه تابلۆی شێوه‌كارانی كوردی تێدا بێت و دواتر وه‌كو پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت ببه‌خشرێته ناوه‌نده‌كانی خوێندن و خوێندكاران ئاشنابكرێن به‌و شێوه‌كارانه،10 پۆستكارت بۆ 10 تابلۆی شێوه‌كار عه‌تا قه‌زاز ئه‌نجامده‌درێت. راشیگه‌یاندووه: له ماوه‌یه‌كی نزیكدا 7 ره‌نگه 10 تابلۆی شێوه‌كار (عه‌تا قه‌زاز) وه‌كو شێوه‌كارێكی ده‌ستڕه‌نگین و خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕشنگدارو خاوه‌نی یه‌كه‌مین په‌یكه‌ر كه له‌شاری سلێمانیدا كه دانراوه له ساڵی 1970دا بڕیاره 10 تابلۆی بكرێته 10 پۆستكارت و بكرێته هۆكارێكی تر بۆ ئاشنابوونی خوێندكاران به‌م شێوه‌كاره كورده‌و مێژووی كاركردنی و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ناو تابلۆكان. هه‌روه‌ها 10 پۆستكارته‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی هونه‌رمه‌ند عه‌تا قه‌زاز چاپده‌كرێت و 7 ره‌نگه ئه‌ركی دابه‌شكردنی له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure