له درێژه‌ی چالاكییه‌كانیدا، ساڵۆنی كوردستانی نوێ ڕێوڕه‌سمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی "له‌ودیو سنووره‌كانی مه‌رگه‌وه، بیره‌وه‌رییه‌كانی زیندان" بۆ مامۆستا مه‌حمود قه‌ره‌داغی پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌ری دێرین ڕێكخست. له‌و مه‌راسیمه‌دا تێكۆشه‌رو پێشمه‌رگه‌و زیندانی سیاسی مامۆستا مه‌حمود به تێروته‌سه‌لی تیشكی خسته‌سه‌ر قۆناغه سه‌خته‌كانی ژیان له گرتووخانه‌كانی ئه‌منی سلێمانی و هه‌یئه‌ی ته‌حقیقی خاسه‌ی كه‌ركوك و ئه‌منی عاممه‌ی به‌غداو باسی له ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕۆڵه‌كانی كورد له‌ناو گرتووخانه‌كانی به‌عس كرد. دواتر ئاماده‌بووان ڕاو بۆچوونی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه خسته‌ڕوو و له كۆتاییدا كتێبه‌كه به ئیمزای نووسه‌ر به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا. ناوی كتێب/ له‌ودیو سنووره‌كانی مه‌رگه‌وه ناوی نووسه‌ر/ مامۆستا مه‌حمود قه‌ره‌داغی بابه‌ت/ یاداشت تیراژ/ 750 دانه خاك - وێنە/ حەمە عومەر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure