نامیلكه‌ی یاداشته‌كانی حزبییه رۆمانسییه‌كه له نوسینی ستران عه‌بدوڵڵا كه‌وته به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران. نامیلكه‌ی یاداشته‌كانی حزبییه رۆمانسییه‌كه خۆی له 50 لاپه‌ڕه‌دا ده‌بینێته‌وه‌و 1000 تیراژی لێ چاپكراوه. نووسه‌ر له‌و نامیلكه‌یه‌دا تێڕوانین و بۆچوونه‌كانی سه‌باره‌ت به كارى رێكخراوه‌یی و حزبی ده‌خاته‌ڕوو، بابه‌ته‌كانی كتێبه‌كه‌ش چه‌ند ستونێكی بڵاوكراوه‌ن له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ‌دا. نووسه‌ر له‌باره‌یانه‌وه ده‌ڵێت: 27 ساڵه كه له‌كایه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریدا كارده‌كه‌م و ده‌نووسم، له‌سه‌ر حزب و خه‌باتیشی ده‌نووسم، چه‌ند ساڵێكیشه مادام حزبایه‌تی و حزبه‌كه‌شم ده‌ردو نه‌خۆشی هه‌یه، ره‌خنه ده‌گرم و داوای عیلاج ده‌كه‌م و له سه‌كۆی رۆژنامه‌و كۆڕ‌و كۆڕبه‌ندی حزبی و جه‌ماوه‌ریدا ئێژم: پیاوی چاك بن با چاكی بكه‌ین. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure