دوو چاپكراوی نوێی ناوه‌ندی 7 ره‌نگه هونه‌رمه‌ند به‌ختیار سه‌عید له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه كه له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی ناوه‌ندی 7 ره‌نگه بۆ به‌ده‌ستهێنانی چاپكراوی شێوه‌كاری تا ده‌رگایه‌كی تری پڕ زانیاری بێت بۆ هونه‌رمه‌ندان و خوێندكارانی هونه‌ری شێوه‌كاری له باشووری كوردستاندا، بڕیاره له‌پاڵ چاپكراوه‌كانی تری‌دا دوو كتێبی تر بچێته بواری چاپكردن. كتێبه‌كان بریتین له (ره‌نگی زه‌یتی) و (ره‌نگسازی) كه هه‌ردوو كتێبه‌كه‌ش له‌لایه‌ن (ستار كه‌ریم)ه‌وه كاری وه‌رگێڕانی بۆ كراوه. ئه‌م دوو كتێبه به سپۆنسه‌ری ده‌زگای خێرخوازی كه‌ریمی ئه‌له‌كه‌و له‌سه‌ر ئه‌ركی د.ته‌ها ره‌سوڵ چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه‌و بڕیاره ئه‌م دوو چاپكراوه له سه‌ره‌تای مانگی دووه‌می ساڵی 2020دا چاپ و بڵاوبێته‌وه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure