24/12/2019 10:55 PM

پایتەختی رۆشنبیری یادی رۆژی جیهانی سینەما دەكاتەوە

بەبۆنەی یادی سینەماوە بەشی هونەری سینەمای سلێمانی چەند چالاكییەك رێكدەخات و خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە ژمارەیەك هونەرمەندی سینەماكارو بۆ یەیكەمینجاریش فیلمی زاگرۆس نمایشدەكات.

رێبوار حەمە هەورامی یەكێك لە سەرپەرشتیارانی چالاكییەكە رايگەیاندووه: سەعات 4:00ی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 28-12-2019  لە هۆڵی تەلاری هونەر لە سلێمانی، بەشی هونەری سینەمای سلێمانی یادی سینەمای جیهانی دەكاتەوەو بۆ ئەو مەبەستەش رێوڕەسمی تایبەت بەڕێوەدەچێت كە تێیدا خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە چەند هونەرمەندێكی سیینەماكاری لاو كە لەبواری نواندندا كاردەكەن.

وتیشی: هەر لە چوارچێوەی چالاكییەكانماندا نمایشی پۆستەری ئەو فیلمانە دەكەین كە ساڵانی پێشوو لەلایەن بەشی هونەری سینەمای سلێمانییەوە بەرهەمهێنراون و بۆ یەكەمینجاریش لە سلێمانی فیلمی زاگرۆس نمایشدەكرێت.

فیلمی زاگرۆس فیلمێكی درێژی كوردییەو ساڵی 2017 لەلایەن سەهیم عومەر خەلیفەوە دەرهێنانی بۆ كراوەو چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و جیهانی بەدەستهێناوە، لە فیلمەكەدا كۆمەڵێك ئەكتەری بەتوانای كوردستانی باكوور رۆڵی تێدا دەبینن و ماوەكەی 1 سەعات و 42  دەقیقەیەو یەكەمجارە لە سلێمانی نمایشدەكرێت.

برایانی لۆمیر لەو رۆژەدا دەستیانكردووە بە نمایشی وێنەی جوڵەی دەستی و ساڵی 1895 یادی 100 ساڵەی لە پاریس كرایەوە.

خاك - پوكمیدیا





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved