نه‌وال ئه‌لزوغبی گۆرانیبێژه شۆخ‌و شه‌نگه‌كه‌ی لوبنان داوای له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی كرد، ئاوڕ له باوردۆخی گه‌له‌كه‌یان بده‌نه‌وه‌و هیواشی خواست واز له به‌رژه‌وه‌ندییه تاكه‌كه‌سییه‌كانیان بهێنن‌و ئه‌و وێنه ناشیرینه بگۆڕن كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌و نیشتمانه دروستیان كردووه. نه‌وال له وته‌یه‌كدا كه له ئه‌كاونتی توێته‌ره‌كه‌ی خۆیدا بڵاوی كرده‌وه ده‌ڵێ: وا جه‌ژنی سه‌ری ساڵه‌و جه‌ژنی خۆشه‌ویستی‌و ئاشتی‌و لێبورده‌ییه، خۆزگه سه‌ركرده‌كانمان ئاوڕێكیان له گه‌له‌كه‌یان ده‌دایه‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندییه تاكه‌كه‌سییه‌كانیان ده‌بوون، خۆزگه ئه‌و وێنه ناشیرینه‌یان ده‌گۆڕی كه له‌م وڵاته‌دا دروستیان كردووه‌و لوبنانێكی شیرینیان پێشكه‌ش ده‌كردین، ئه‌و لوبنانه‌ی كه هه‌موومان هیوای بۆ ده‌خوازین‌و شایسته‌یین، گه‌لی لوبنان ماندوو بووه‌و مافی خۆیه‌تی ژیانێكی پڕشكۆی هه‌بێت، ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه خه‌ونی پێوه ده‌بنێت. ئیلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure