7/1/2020 04:05 PM

1917 دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بە دەستهێنا

لەچوارچێوەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب، فیلمی (1917) کە فیلمێکی نوێی سینەمای جیهانە توانی دوو خەڵات بەدەستبهێنت کە بریتیبوون لەخەڵاتەکانی (باشترین فیلمی درامی) و خەڵاتی(باشترین دەرهێنەر).
چیرۆکی فیلمەکە دەربارەی جەنگی یەکەمی جیهانییەو باس لەدوو سەرباز دەکات کە لەچالاکییەکی کەم وێنەدا دەبێت بچنە ناو ریزەکانی دوژمنەوە بۆ ئەوەی بتوانن ئەو گەمارۆیە بشکێنن کە لەسەر ئەو یەکە سەربازییە هەیە کە ئەمان تێیدا سەربازن.
فیلمەکە بەرهەمی ساڵی 2019یەو دەرهێنەری بەریتانی (سام میندز) دەرهێنەرێتی و هەریەکە لە (جۆرج ماکای، دین چارلز، مارک سترۆنج، ریتشارد مادن)و چەندین ئەکتەری تر رۆڵی تێدا دەبینن.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved