18/1/2020 09:34 PM

كەیهانی كەڵهوڕ بە هونەرمەندی ساڵی 2020 دیاریكرا

كەیهانی كەڵهوڕ میوزیكژەنی بەناوبانگی كوردو جیهان، سێ خەڵاتی ڤیستیڤاڵی بەناوبانگی "گڵۆباڵ فۆست"ی لە ئەمریكا بەدەستهێنا. 

ڤیستیڤاڵی گڵۆباڵ فۆست لە شاری نیویۆركی ئەمریكا بە بەشداری بەناوبانگترین میوزیكژەن و گۆرانیبێژە نیشتمانیيەكانی جیهان بەڕێوەچوو، كە تیایدا بەبێ ئامادەبوونی خۆی، كەیهانی كەڵهوڕ توانی سێ گەورە خەڵاتی ئەو ڤیستیڤاڵە بەدەستبهێنێت، كە بەناوبانگترینیان خەڵاتی بەشی كاریگەری "تۆم ئیشنایبڵ" بوو.

كەیهان كەڵهوڕ خەڵكی كرماشان و تائێستا زیاتر لە 25 خەڵاتی بەناوبانگی جیهانی بەدەستهێناوە.


خاك - پوكمیدیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved