هونەرمەندێکی بەڕیتانی لە بەردو لمی قەراغ دەریاو گەڵاو خۆڵ و شوشەی شکاو پاشماوەی گیاندارە ئاويیەکان هونەرێکی جیاواز دەنەخشێنێت. جۆن فۆرمان هونەرمەندێکی بەریتانیەو چەندین ساڵە بە بەردو لمی قەراغ دەریاو گەڵاو خۆڵ و شوشەی شکاو و پاشماوەی گیاندارە ئاويیەکانی وەک ئەستێرەی دەریاو لولپیچ و گوێچکە ماسی، هونەرێکی جیاواز دەنەخشێنێت و ئەو کەرەستانە رێکدەخات. جۆن بەمکارەی سەرنجی گەشتیاران رادەکێشێت و هەمووکات بەدوای داهێنانی نوێ و کاری جیاوازدا دەگەڕێت و لە چەندین فستیڤاڵی جیهانی بەشداری کردووە کە پەیوەندیان بە نەخشاندنی سروشتەوە هەبووە. جۆن دانیشتوی میلفۆرد هاڤنە کە شارۆچکەیەکە لە بەریتانیا بە هونەرمەندی زەوی دەناسرێت. خاك - ئاژانسهكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure