25/1/2020 11:42 PM

كەشناسی هەرێم هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان

كەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات لە دروستبوونی شەختەو بەستەڵەك لە بەرەبەیانی 26/27-1-2020 لە ناوچە شاخاوییەكان و قەزاو ناحیەو گوندەكان و سەنتەری پارێزگاكان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ئاگادارییەكدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و رایدەگەیەنێت: ئاگاداری هاووڵاتیان دەكەینەوە لە كەوتنی شەختە لە كاتەكانی بەرەبەیانی زووی يەكشەممەو رۆژی دووشەممە بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان و قەزاو ناحیەو گوندەكانی نێویان لەگەڵ سەنتەری پارێزگاكان.

دەشڵێت: شوفێران زۆر وریابن لەكاتی لێخوڕین بەتایبەتی لە كاتەكانی بەرەبەیانی ناوچە شاخاوییەكان و بەرزو نزمەكان، هەروەها دایكان و باوكان ئامۆژگاری جگەرگۆشەكانتان بكەن كە وا زۆر ئاگاداری خۆیان بن لەكاتی رۆیشتنیان بۆ خوێندنگەكان و دووربكەونەوە لەو رووبەرانەی كە بە شەختە داپۆشراون و تا بكرێت یارمەتیان بدەن بۆ گەیشتن بۆ شوێنی مەبەست تا دووربن لە مەترسییەكانی خلیسك و خوانەخواستە بەربوونەوەیان.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved