31/1/2020 10:35 PM

وەزیری رۆشنبیری: گرنگی زیاتر بە ناوەندەكانی لاوان بدرێت

بە مەبەستی بەسەركردنەوەو لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە كارو چالاكیيەكانیان، حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان و وەفدی یاوەری سەردانی بەرێوبەرایەتی گشتی لاوانیان كردو لەلایەن جمال حسێن بەرێوبەری گشتی لاوان و بەرێوبەری بەرێوبەرایەتیەكانی لاوان لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان و كارمەندانی بەرێوبەرایەتیەكە پێشوازیكران. 

لەمیانی كۆبونەوەیەكدا  وەزیری رۆشنبیری و لاوان گوێیگرت لە كێشەو گرفت و بەربەستەكانی بەردەم كارەكانیان و ئەو كەموكوریانەی هەیانە لەكاتی ئەنجامدانی كارەكانیان، پاشان چەند پێشنیارێك بۆ باشتركردن و بەرەوپێشبردنی كارەكان خرانەروو هەر لەمیانی گفتوگۆكاندا وەزیری رۆشنبیری و لاوان رايگەیاند: لاوان داینەمۆی گۆرانكاریەكانن لە هەموو بوارەكان، بۆیە پێویستە گرنگی زیاتر بە ناوەندەكانی لاوان بدرێت بە هەموو لایەك كاربكەین بۆ خزمەتی لاوان، هەموو لایەك هاوكارو پاڵپشتی یەكبین بۆ برەودانی زیاتر  بەم چینە. 

لە كۆتایشدا بریاردرا لە ماوەیەكی نزیك كۆبونەوەیەكی تایبەت بە كێشەكانی لاوان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار ئەنجامبدرێت، پاشان بەشەكانی بەرێوبەرایەتیەكەی بەسەركردەوە. 


خاك - راگەیاندنی وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved