ئه‌مڕۆ چ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ دوێنێ هه‌یه؟ گه‌ر ئه‌و ته‌قویمه نه‌عله‌تیه نه‌بێت چی جیای ده‌كاته‌وه جگه له تێپه‌ڕینی ته‌مه‌ن، ترسناكترین شت به‌لامه‌وه هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نه، مه‌گه‌ر به ته‌نها مردن زیاتر له‌وه بمترسێنێت، جا چی له مردن بكه‌ین، ئه‌شێت ئێستا له پێچێكدا خۆی مه‌ڵاسدابێت و هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌رفه‌تێكی بۆ ڕه‌خسا ده‌ست بنێته بینه‌قاقامان، نه پرس ده‌كات و نه جواوێك ده‌نێرێ، به‌ڵای ناگه‌هان خۆیه‌تی، ئه‌شێ ئه‌م ساڵی تازه‌یه له هه‌گبه‌كه‌یدا ئه‌و مژده ناخۆشه‌ی پێبێت!! ئه‌م بیست بیسته، گه‌رچی ژماره‌یه‌كی جوانه لێ ده‌بێت چی پێبێت بۆمان، نازانم له هه‌گبه‌كه‌یدا ده‌رزی كیمیایی یان چاره‌سه‌ر به تیشكی بۆ هێناوین، له‌گه‌ڵ خۆیدا باری گران یان ده‌ردی گران، یان به پێچه‌وانه‌ی باوه‌وه، شكولاته به تامی گێلاس، هه‌گه‌به‌كه‌ی پڕ كردووه له هه‌واڵی خۆش، سوپرایزی شیرین و گه‌ش، من ده‌مه‌وێت ئه‌مانه‌ی پێبێت، بۆ خۆم، بۆ خۆمان، بۆ هه‌موومان، بۆ هه‌مووتان و بۆ هه‌موویان. لێ ژماره‌ی كۆڵبه‌ره‌كان هه‌زار جار زیاتره له ژماره‌ی بابانوئێله‌كان. بابانوئێله‌كانی وڵاتی من، له ساڵێكدا یه‌ك شه‌و ده‌رناكه‌ون، به‌ڵكو هه‌موو شه‌وێك به‌فر تا چۆكان دێت و سه‌رما ئه‌ژنۆیان ده‌شكێنێت، ئه‌وان به كۆڵێك تایه‌وه له سنور ده‌په‌ڕنه‌وه، ئه‌وان نه وه‌ك بابانوئێل له دوكه‌ڵكێشه‌وه ده‌چنه ماڵه‌كانه‌وه نه وه‌ك عه‌لادین سجاده‌یان هه‌یه، بێ فه‌روه‌ی سور و گه‌رم له‌ناوبه‌فران ره‌ق ده‌بنه‌وه، له‌بری یاری ئاگرین ته‌قه‌ی پۆلیسی سه‌رسنور و له‌بری گه‌شتی وڵاتان هه‌ڵدێران له شاخه‌وه ده‌بێته نسیبیان، خوایه گیان گه‌ر ئێمه‌ت خۆش ده‌وێت گالیسكه‌كه سیحراویه‌كه‌ی بابانوئێل و ئاسكه فڕیوه‌كان بنێر بۆ كۆڵبه‌ره‌كان، وا بكه چاوی پۆلیسه‌كان نه‌یان بینێت تا بزانین بیست بیست له هه‌گبه‌كه‌یدا هه‌واڵی خۆشی پێیه.. بیست بیست ده‌شێت ساڵێكی تر بێت له جه‌نگی تایفی و دروستبوونی گروپێكی تر بێت كه سیمای داعش سپی بكاته‌وه، ده‌شێت هه‌ر هه‌واڵی دابه‌شكردنی مووچه و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز و ته‌قینه‌وه و رووداوی هاتوچۆی رێی كه‌لار و هاوشێوه‌كانی مانشێتی سایته‌كان بن! لێ ئێمه هه‌ر هیوا ده‌خوازین، ساڵێكی پڕ كامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری بێت، هیوای سه‌ركه‌وتن، ئومێدی به‌رده‌وامی، هاتنه‌دی خه‌ونه‌كان، به‌ڵام به‌ده‌ردی مامۆستا صه‌ڵاحه‌دین ده‌یفه‌رموو نازانم خوا هه‌ر خۆی ده‌یزانێت. سواره نەجمەدین
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure