8/2/2020 03:38 PM

ئاژەڵێك خۆی دەكات بە ژوورەكەیدا


راكۆنێك كوتوپڕ‌و بێ پرس‌و لەدەرگادان خۆی كرد بە ژوورەكەی هەیفا وەهبی كچە شۆخ‌و شەنگ‌و گۆرانیبێژی لوبنانی، هەیفا بە مۆبایلەكەی وێنەی ڤیدیۆیی گرت‌و لە سایتە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردەوە، بابەتەكەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەرای نایەوە‌و بە رووداوێكی سەیر‌و لە هەمان كاتدا خۆشیش باس كرا.
هەیفا لەگەڵ چەند كچێكی هاوڕێی لە ژوورەكەی خۆیدا بوو لە یەكێك لە هۆتێلەكانی مەكسیك، كە بۆ پێشكەش كردنی كۆنسێرتێك چووەتە ئەو وڵاتە، لە ناكاو ئەو ئاژەڵە خۆی كرد بە ژووردا‌و كچان دەستیان كرد بە قیژە قیژ.
لە كۆمێنتێكدا هەیفا نووسیویەتی، لە پڕ ئاژەڵێك هاتە ژوورەوە یەكەم جارمە بیبینم، ئیدی قیژە‌و هاواری كچەكان دەگەیشتە قوبرس، منیش قیژەم دەگەیشتە فڕۆكەخانەی بێوت.

ئیلاف




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved