8/3/2020 04:35 PM

نهێنیی بەهێزیی سیستمی بەرگریی شەمشەمەكوێرە چییە؟


كۆمەلێك لەزانایان نهێنی ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە بۆچی سیستمی بەرگریی شەمشەمەكوێرە بەهێزە سەرەرای ئەوەی ڤایرۆسەكان دەچنە لەشییەوە، بەڵام زۆر بەكەمی زیانیان پێدەگات؟
شتێكی ڕێكەوت نییە كە خراپترین پەتا ڤایرۆسییەكانی ئەم ساڵانەی دوایی وەك سارس و ئیبۆلا سەرچاوەكەی شەمشەمەكوێرە بێت، ئەگەری زۆرە ئەم ڤایرۆسەی ئێستاش كە بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ یان (NCOV-19) ناسراوە سەرچاوەی بڵاو بوونەوەكەی هەمان شەمشەمەكوێرە بێت، ئەمەش ئەوەیە كە چەندین پرسیاری وروژاندووە سەبارەت بە بەهێزی شەمشەمەكوێرە.
لەم چوارچێوەیەدا زاناكانی زانكۆی كالیفۆرنیا لە نوێترین توێژینەوەیاندا كە ڕۆژی پێنجشەممە لە وەرزنامەی (A- life)دا بڵاویانكردووەتەوە وەڵامی ئەو پرسیارە دەدەنەوە، ئەویش دوای ئەوەی بۆیان دەركەوتووە كە شەمشەمەكوێرە هێزێكی وەلامدانەوەی بەرگریی بەهێزی هەیە لەبەرامبەر ڤایرۆسەكاندا، ئەمەش وا دەكات بە ئاسانی و خێرایی ئەو ڤایرۆسانە زۆر ببن، كاتێك ڤایرۆسەكە دەگوازرێتەوە بۆ ئەو مەمكدارانەی وەك مرۆڤ بەرگرییەكی كەمیان هەیە بۆیان دەبێتە كێشەی گەورە و كوشندە.
لەو توێژینەوەیەدا دەركەوتووە هەندێك جۆری شەمشەمەكوێرە، ئەوانەش كە وا ناسراون كە سەرچاوەی سەرەكیی گواستنەوەی نەخۆشین بۆ مرۆڤ، سیستمێكی بەرگریی هەیە كە هەمیشە ئامادەیە بۆ بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكان و گواستنەوەی نەخۆشیی لەو ڤایرۆسانەوە بۆ ئەو باڵندە مەمكدارە وا دەكات سیستمی بەرگریی وەڵامدانەوەی خێرای هەبێت و ڤایرۆسەكە لە لەشی دەردەكات و وا لە ڤایرۆسەكە دەكات بگەڕێت بۆ سەرچاوەیەكی تر بۆ زۆر بوون كە ئەویش ڕەنگە ئاژەڵێكی تر یان خودی مرۆڤ بێت.
لەمبارەیەوە(كارا برۆك) نووسەری توێژینەوەكە لە ڕوونكردنەوەیەكیدا بۆ سایتی زانكۆی كالیفۆرنیا دەڵێت» شتێكە وا دەكات شەمشەمەكوێرە بتوانێت بەرگەی ڤایرۆسێكی لەو شێوەیە بگرێت، بەڵام كاتێك دەگوێزرێتەوە بۆ ئاژەڵێكی تر كە سیستمی بەرگریی لاوازترە ، ڤایرۆسەكە بە سەریدا زاڵ دەبێت و لە ناوی دەبات».
ئەو توێژەرەوەیە دەشڵێت « بوونی ئەو سیستمە بەرگرییە لە شەمشەمەكوێرەدا وایكردووە كە نزیكەی (40)ساڵ بژی لە كاتێكدا هەندێك باڵندە و كرتێنەری دیكە ڕەنگە بتوانن نزیكەی (2)ساڵ بژین.
هەروەها برۆك دەڵێت» یەكێك لە فێلە سەرەكییەكانی سیستمی بەرگریی شەمشەمەكوێرە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە كە دەنكۆڵەیەك دەردەدات كەپێی دەوترێت(interferon – alpha) و ئەو دەنكۆڵەیە هەواڵ دەدات بە خانەكانی لەشی شەمشەمەكوێرە كە وێستگەكانی جەنگ ئامادە بكەن بەر لەوەی ڤایرۆسەكە لەشی ئەو شیردەرە داگیر بكات».
هەروەها دەڵێت» كاتێك شەمشەمەكوێرە ئەو وەلامدانەوە بەرگرییە باڵایەی هەیە، ئەوا خانەی پارێزراو لەپەتاكەی دەست دەكەوێت، دواجاریش دەكرێت ئەو ڤایرۆسە تێكڕای زۆربوونی زیاد بكات بێ ئەوەی هیچ زیانێك بەو بگەیەنێت، بەڵام كە بگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ ، مرۆڤ ئەو توانا بەرگرییەی نییە و تووشی نەخۆشیی دەكات».
توێژەرەوەكان لەكاتی توێژینەوەكەیاندا سەرنجیان دا كە زۆربەی ڤایرۆسەكانی شەمشەمەكوێرە لەئاژەڵەوە بازدەدەن بۆ مرۆڤ، بۆ نمونە ڤایرۆسی سارس لە ڕێگەی ئاژەڵی(paradoxurus) ەوە گوازرایەوە كە ئاژەڵێكی كرتێنەرە و ڤایرۆسی (میرس) كە پێی وترا ڤایرۆسی خۆرهەڵاتی ناوەراست لە حوشترەوە گواسترایەوە ڤایرۆسی (ئیبۆلا) ش لە گۆریلا و شەمپانزییەوە گواسترایەوە، ئەم ڤایرۆسانە كە بازدانی كۆتاییان بۆ مرۆڤە بە شێویەك لە شێوەكان مەترسیدار و كوشندەن «.
تا ئێستاش مشتومرشەكان بەردەوامن سەبارەت بەوەی داخۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ یان (NCOV-19) لە شەمشەمەكوێرەوە گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ یان لە ماری چینیی و مێروولەخۆری پولەكەدارەوە؟.
سەرچاوە: شرق الاوسط




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved