كتێبی "جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن و رۆڵی كورد تێیدا" چاپكراو به‌مزووانه ده‌گاته زۆرینه‌ی كتیبخانه گشتییه‌كان و شوێنه‌كانی كتێبفرۆشی بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان سوودی لێببینن. كتێبه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نووسه‌رو مامۆستا "محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح تۆفیق"ه سه‌باره‌ت به مێژوو و هۆكاره‌كانی جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌رمه‌ن كه له ساڵی 1915 له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه به‌رانبه‌ریان كراوه‌و به‌پێی ئاماره‌كان نزیكه‌ی 1 ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار ئه‌رمه‌نی تێیدا كوژراون. جێگای ئاماژه‌یه، ئه‌و كتێبه دوازده‌یه‌مین چاپكراوی ئینستتیوتی نارین بۆ توێژینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌یه و له چاپخانه‌ی كارۆ چاپكراوه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure