سەدەیەک خەبات و قوربانیی گەلێک بۆ ئازادی خه‌لیل عه‌بدوڵڵا
له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی چه‌ند رێككه‌وتننامه‌و په‌یماننامه ئیمزاكران كه په‌یوه‌ندییان به‌دابه‌شكردنی میراتی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه‌وه هه‌بوو. یه‌كێك له‌و په‌یماننامانه په‌یمانی سیڤه‌ره. چه‌ند به‌ندێكی ئه‌و په‌یمانه به‌شیوه‌یه‌كی راسته‌خۆو ناڕاسته‌خۆ ئاماژه‌ی به‌گه‌لی كوردستان كردووه. په‌یمانی سیڤه‌ر له‌رۆژی 10 ی ئابی 1920 له‌نێوان حكومه‌تی سوڵتانی عوسمانی له‌لایه‌ك و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تانی به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، ئه‌رمینیای تاشقه‌نده‌كان، به‌لجیكا، یۆنان، پورتوگال، رۆمانیا، سربیا، كروات، حیجازو چیكۆسلۆفاكیا ئیمزا كرا. ئه‌م په‌یمانه به‌یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی نیوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت كه به‌شێوه‌یه‌كی روون و راشكاو ئاماژه‌ی به مه‌سه‌له‌ی كورد كردووه، كه به‌وه‌ش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ره‌هه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه. په‌یمانی سیڤه‌ر له‌به‌نده‌كانی (62، 63، 64) به‌روونی ئاماژه‌ی به‌داخوازی و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كردووه‌و رێگه‌ی پێداوه له باكورو باشوری كوردستاندا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی پێكبهێنێت. بێجگه له‌و سێ به‌نده‌ی په‌یمانه‌كه له‌چه‌ند به‌ندێكی تردا به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌خۆ ئاماژه به مه‌سه‌له‌ی كورد كراوه. ئه‌گه‌رچی په‌یمانی سیڤه‌ر به‌یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت كه دانی به‌ماف و خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستاندا ناوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و په‌یمانه چه‌ند كه‌موكوڕییه‌كی هه‌یه له‌وانه: *ئه‌و په‌یمانه دابه‌شكردنی كۆلۆنیالانه‌ی كوردستانی به‌رجه‌سته كردوو ته‌نها باسی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستانی كردبوو كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی‌دا بوو، به‌وه‌ش به‌شێكی گه‌وره‌ی كوردستانی فه‌رامۆش كردبوو، كه به‌شی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران بوو. *باسی ئه‌و ناوچانه‌ی رۆژئاوای كوردستانی نه‌كردبوو كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌ره‌نسییه‌كاندا بوو، دواتر به‌سوریاوه لكێنرا. هه‌روه‌ها باسی هه‌ندێ ناوچه‌ی تری نه‌كردووه كه به‌ر ئه‌رمه‌نستان و شوێنی تر كه‌وتبوو. *كه‌موكورتییه‌كی تری په‌یمانی سیڤه‌ر ئه‌وه‌بوو كه‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی په‌یمانه‌كه‌وه ئیمزاكرابوو، به‌ڵام بێجگه له‌ئیتاڵیاو لایه‌نه‌كانی تری ته‌سدیقیان نه‌كردبوو، ئه‌وه‌ش هێزی یاسایی په‌یمانه‌كه‌ی کەم کردبۆوە‌و دواتر هیچ پابه‌ندیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دروست نه‌كرد. *به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێ له‌وڵاته زلهێزه‌كان له‌گه‌ڵ به‌دیهاتنی خواست و خواست و مافه‌كانی گه‌لی كورد‌و جێبه‌جێكردنی په‌یمانی سیڤه‌ر نه‌بوو له‌وانه به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت. ئه‌وه بێجگه له‌وه‌ی كه‌مالییه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان بۆ له‌باربردنی ئه‌و په‌یمانه خستبووه گه‌ڕ. له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا په‌یمانی لۆزان ئیمزاكراو به‌وه‌ش په‌یمانی سیڤه‌ر په‌كخراو مه‌سه‌له‌ی كورد له‌مه‌سه‌له‌یه‌كی دانپێدانراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بوو به مه‌سه‌له‌یه‌كی ناوخۆیی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه كوردستانی به‌سه‌ردا دابه‌شكرابوو. ئیدی له‌وكاته‌وه تائێستا هیچ بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سیاسی كوردستان ده‌رنه‌چووه. هه‌ربۆیه‌ش له‌سنوری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا سه‌یری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كرێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌توانین ئاماژه به بڕیاری 688ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین كه له‌دوای كۆڕه‌وی خه‌ڵكی كوردستانی عیراق له‌ساڵی 1991 ده‌رچووه. ئه‌م بڕیاره وه‌ك كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی سه‌یری پرسی كوردی له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا كردووه. وا 100ساڵ به‌سه‌ر ئیمزاكردنی په‌یمانی سیڤه‌ردا تێده‌په‌ڕێت. هێشتا كێشه‌ی ره‌وای گه‌لی كوردستان له‌سه‌رانسه‌ری كوردستانی گه‌وره‌دا چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌و گه‌لی كورد به‌گه‌وره‌ترین گه‌لی بێده‌وڵه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێت و وه‌كو هه‌موو گه‌لانی دیكه‌ی جیهان به‌پێی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان مافی ره‌وای خۆیه‌تی كه به‌مافی چاره‌ی خۆنوسین شاد بێت.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure