گه‌ڵاكان به نۆره ناوه‌رێن نوێترین به‌رهه‌می شاعیر ئیبراهیم هه‌ورامانییه. ئه‌م دیوانه له سێ كۆمه‌ڵه شیعری (ئیبراهیم) و (گه‌ڵاكان به نۆره ناوه‌رێن) و (مانگ به ته‌نیا ده‌رده‌كه‌وێت) پێكهاتووه‌و شاعیر به‌باشی زانیوه هه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌كه له دیوانێك چاپ و بڵاوبكاته‌وه. شاعیر له پێشه‌كی دیوانه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی كه كۆمه‌ڵه شیعری (گه‌ڵاكان به نۆره ناوه‌رێن) چه‌ند ده‌قێكی هایكۆن كه پێشتر له زۆربه‌ی گۆڤار‌و په‌یج و هه‌فته‌نامه ئه‌ده‌بییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كیشان له‌لایه‌ن شه‌ماڵ ئاكره‌یی كراونه‌ته عه‌ره‌بی. شاعیر باسی له‌وه‌ش كردووه كه هه‌ندێك له‌م شیعرانه له گۆڤاری ڕامان، كۆنسێپت و پاشكۆی ئه‌ده‌بی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، هه‌فته‌نامه‌ی زه‌مه‌ن، هاووڵاتی، هه‌فته‌نامه‌ی ئاوات و سیروان و ڕۆژباش كه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌رده‌چێت بڵاوكراونه‌ته‌وه. ناوی كتێب/ گه‌ڵاكان به نۆره ناوه‌رێن بابه‌ت/ شیعر نووسه‌ر/ ئیبراهیم هه‌ورامانی دیزاین/ نزار نوری چاپخانه/ تاران تیراژ/ 750 دانه نرخ/ 3000 دینار ئه‌م كتێبه له بڵاوكراوه‌كانی تۆڕی میدیایی ڕۆماڵه. (1) كه كراسێكی سووری گوڵگوڵین ده‌پۆشی به‌هار چه‌ند له تۆ ده‌چێ. (2) دڵم پڕ..پڕه له خۆشه‌ویستی تۆ ئاگری دۆزه‌خیش نامسوتێنێ. (3) ڕاسته من نیشتمانم نییه به‌ڵام تۆ هه‌یت. (4) ته‌نیا تۆ ده‌زانی من به چی ده‌مرم؟ (5) كه بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه له‌و زیندانییه ده‌چم چه‌ند دڵخۆشه كاتێ كه بیر له ئازادی ده‌كاته‌وه. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure