كتێبی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌زموونی باشووری كوردستان كه كتێبێكی ڕه‌خنه‌یی فكری و سیاسییه له‌باره‌ی ئه‌زموونی باشووری كوردستان، هه‌وڵێكی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵایه بۆ ڕاڤه‌كردنی ئه‌م به‌ها مرۆییه‌و پێشێلكردنی له واقعی هه‌رێمدا. كتێبه‌كه له دووتوێی 160 لاپه‌ڕه‌دا له چاپخانه‌ی كارۆ چاپكراوه‌و بڵاوبۆته‌وه. نووسه‌ر له بڕگه‌یه‌كی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه‌دا ده‌ڵێ: ئێمه نه ده‌وڵه‌تی یاسا‌و دامه‌زراوه‌ییمان به‌دیهێناوه كه دادپه‌روه‌رانه سامانی وڵات به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شبكات، نه ده‌ست بۆ چاكسازی سیاسی و دارایی ریشه‌یی ده‌به‌ین، نه چه‌مكی هاووڵاتیبوونمان شوێنی به ئینتیما خێڵه‌كی و ناوچه‌یی و په‌یوه‌ندییه خزمخواهییهكانمان، چۆڵكردووه! نه كۆمهڵگهییهكی مه‌ده‌نیشمان هه‌یه كه دوور له ئیراده‌و دنه‌ی پارته سیاسییه‌كان، فشاری خۆی هه‌بێ بۆ جڵه‌وكردنی نادادپه‌روه‌ری و پاراستنی به‌رژوه‌ندی چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی. ئه‌مڕۆ شانبه‌شانی شه‌پۆله‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری له دنیا‌و ناوچه‌كه‌دا، ترسی هه‌موو ئه‌و بۆشاییانه له‌وه‌شدایه كه له یه‌ك كاتدا، هه‌م زیانی گه‌وره له‌هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی گۆڕانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌دات، هه‌م ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌شێوێنێت، هه‌م مه‌رگدۆستی و تیرۆریش ئه‌بوژێنێته‌وه. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure