"عشق به طعم گیلاس" ناونیشانی كۆمه‌ڵه شیعرێكی شاعیر ئیبراهیم هه‌ورامانییه كه له‌لایه‌ن نووسه‌رو وه‌رگێڕ باست مورادی كراوه به فارسی. له‌وباره‌یه‌وه ئیبراهیم هه‌ورامانی ڕایگه‌یاندووه: كۆمه‌ڵێك شیعری من له‌ژێر ناوی (عشق به طعم گیلاس) له‌لایه‌ن نووسه‌رو وه‌رگێڕ كراوه به زمانی فارسی. وتیشی: دوای 4 ساڵ چاوه‌ڕوانی مۆڵه‌تی چاپی دراوه‌و له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی" ئه‌فروز" له دووتوێی 127 لاپه‌ڕه‌دا به قه‌باره‌ی مامناوه‌ندی له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو له ئێران چاپ ده‌بێت و له كتێبخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه. هه‌ورامانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له‌لایه‌ن ڕۆماننووس و شاعیری دیاری ئێرانی بیتا مه‌له‌كوتی پێشكه‌شی بۆ نووسراوه. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure