8/12/2016 12:54 PM

بیونسێ‌ لە لوتكەدایە ‌‌

بیونسێ‌ گۆرانیبێژی دیاری جیهان یەكێكە لەو هونەرمەندانەی لەساڵێكدا نۆ جار پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی گرامی‌و بەمەش پێش هەریەكە لە دریك‌و ریهاناو كانی ویست كەوت كە ئەو هونەرمەندانەش هەریەكەیان لەساڵێکدا هەشت جار پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە.
هەڵبژاردنی بیونسێ‌ نۆ جار لەساڵێكدا بۆ باشترین ئەلبووم‌و باشترین گۆرانی‌و باشترین تۆماركردن بووە بۆ گۆرانی (فۆرمیشن)‌و ئەلبوومی (لیمۆنید)و ژمارەیەك گۆرانی تری ئەم هونەرمەندە جیهانییە.
ئەمە جگەلەوەی بیونسێی تەمەن 35ساڵ لەمێژووی خەڵاتی گرامیدا 62جار پاڵێوراوەو 20جاریش ئەم خەڵاتەی پێبەخشراوە. هەروەها كانی ویست لەمێژووی خەڵاتی گرامیدا 68جار پاڵێوراوە بۆ خەڵاتەكەو 21جار خەڵاتەكەی بەدەستهێناوە.
لەبەرامبەردا گۆرانیبێژی بەریتانی ئەدیل كێبڕكێی ئەم دوو ئەستێرەیەی بواری گۆرانی‌و موزیكی جیهانی دەكات‌و ئەویش بە بەدەستهێنانی 3 خەڵاتی گرامی بۆ گۆرانی (هالو)و ئەلبوومی (25)و پێنج جار پاڵاوتنی بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە لەماوەی ساڵێكدا.

ئاژانسەكان






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved