پ.د.نیان نه‌وشیروان مه‌ستی – زانكۆی سلێمانی یه‌كێك له‌كێشه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی بریتیه له‌داخستنی سنووره‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردوو جه‌مسه‌ری "من" و "ئه‌و". واته "من"ێكی كورد‌و "ئه‌و"ێكی به‌رامبه‌ری بێگانه. به‌مانایه‌كی تر،هه‌ردوو جه‌مسه‌ر به‌رپرسن له‌داخستنی سنووره‌كان.ئه‌مه‌ش وایكردبوو كه‌جۆره تێنه‌گه‌یشتنێك هه‌بوبێت له‌نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له وكێشه كوردییه‌كان به‌درێژایی زه‌مه‌ن له‌بازنه‌یه‌كی داخراودا قه‌تیس مابوون وه ئه‌وی به‌رامبه‌ر وه‌ك پێویست ئاگاداری سروشتی ئه‌و مه‌سه‌لانه نه‌بووبێت.له‌هه‌مان كاتیش‌دا جه‌مسه‌ری "من"یش هیچ هه‌وڵێكی جدی نه‌دابوو تا به‌رامبه‌ره‌كان قایل به‌كێشه‌كانی خۆی بكات.ئه‌مه وایكردبوو كه‌هه‌میشه مه‌وداكان،له‌زه‌مه‌نی ڕابردوودا، به‌بۆشایی بمێننه‌وه.به‌مه‌ش مه‌سه‌له‌كان به‌لاسه‌نگی ده‌مانه‌وه ،به‌ڵكو به‌هایه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌بوو.دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندییه‌كان،گه‌رچی ئه‌ركی نووسه‌ران وڕه‌خنه‌گرانه،به‌ڵام هه‌ندێك جار كه‌سه سیاسییه‌كانیش ده‌توانن ئه‌و ڕۆڵه ببینن وده‌ره‌وه‌ی خۆیان به‌مه‌سه‌له‌كان ئاشنا بكه‌ن.یه‌كێك له‌وانه،خاتوو هێرۆ برایم ئه‌حمه‌ده كه‌به‌درێژایی ته‌مه‌نی سیاسی وفیكری وله‌ڕێگه‌ی پیشه سه‌ره‌كی (پێشمه‌رگایه‌تی) وناسه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌وه ( ڕاگه‌یاندنی ) توانیوێتی سنووره‌كان ببه‌زێنێت وده‌نگی نه‌ته‌وه وگه‌ل وئێش وئازاره‌كانی بگوێزێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی سنووری جوگرافیای خۆی.لێره‌دا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك یارمه‌تده‌ری ئه‌م پڕۆسه‌یه بوون له‌وانه،كاریگه‌ری بنه‌ماڵه له‌دایك وباوكییه‌وه .بنه‌ماڵه‌یه‌كی دامه‌زرێنه‌ر به‌چالاكییه ئه‌ده‌بی وسیاسی وفیكرییه‌كان.له‌لایه‌كه‌وه گه‌لاوێژخانی ماندوونه‌ناس ونووسه‌ری دایك وهه‌مزه عه‌بدوڵڵای سكرتێر ودامه‌زرێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستانی خاڵی دایك وله‌لایه‌كی تریشه‌وه برایم ئه‌حمه‌دی نووسه‌ر وشاعیر وسیاسه‌تمه‌داری باوك.دواتر كاریگه‌رییه ڕاسته‌وخۆكانی مام جه‌لالی هاوسه‌ر وهاوخه‌بات.جگه له‌مانه‌ش ڕوشنبیریه‌ت وخوێندنه‌وه وگه‌ڕانه‌كانی خۆشی به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا فاكته‌رێكی هه‌ره به‌نرخی ئه‌زموون وزانیارییه‌كانی بوون.هه‌موو ئه‌مانه مۆتیڤ وفاكته‌رێكی ووزه‌به‌خش بوون بۆ خوڵقاندنی كه‌سێتییه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی.هه‌روه‌ها به‌وپێیه‌ی ده‌رچووی به‌شی سایكۆڵۆژیاش بوو له‌زانكۆی موسته‌نسرییه،ئه‌وا باش ده‌یزانی چۆن وبه‌چ شێوه وشێوازێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر ومه‌سه‌له‌كاندا بكات. له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا،جگه له‌ئه‌ركه سیاسییه‌كه‌ی خۆی،له‌خولیای ئه‌وه‌دا بوو كه‌چۆن مه‌سه‌له‌كان به‌ئه‌رشیف بكات،یان گه‌وره‌یان بكات وبیانگوێزێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی خۆی.واته،هه‌وڵه‌كانی له‌م بواره‌دا به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندن وگواستنه‌وه وبڵاوكردنه‌وه‌یان بووه له‌نێو ڕاگه‌یاندنه جیهانییه‌كان دواتر به‌رجه‌سته‌كردنیان له‌نێو گوتار وستراتیژییه‌تی ووڵاته زلهێزه‌كانی جیهان به‌جیاوازی جێگه‌كانیانه‌وه.سیاقه مێژووییه‌كانی سه‌رده‌م ئه‌وه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه‌هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د،ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، كه‌سێكی ساده‌ی خۆڕاگر وبه‌خزمه‌ت بووه،یان كه‌سێكی جه‌ماوه‌ری بووه وحه‌زی به‌خزمه‌تی تێكڕای خه‌ڵكی به‌گشتی وپێشمه‌رگه‌كان به‌تایبه‌تی كردووه.خۆی به‌گه‌وره‌تر نه‌زانیوه وله‌نزیكه‌وه تێكه‌ڵ به‌و خه‌ڵكه بووه. هه‌ر زوو بیری له‌وه كردۆته‌وه كه‌چۆن بتوانێت به‌شێك له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بنوسێته‌وه،دواتر له‌واقیعدا تۆماریان بكات ،له‌لایه‌كه‌وه هێزی داگیركه‌ری پێ سه‌غڵه‌ت بكات،له‌لایه‌كی تریشه‌وه وویژدانی جیهانیشی پێ بجوڵێنێت.كرداری ئه‌م كاره‌شی له‌هاوێنه وچاوی كامیراكانییه‌وه به‌رجه‌سته كردووه.وه‌ك كاره‌كته‌ر وده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مایی له‌هه‌وڵی فره‌سه‌ته هه‌ستیار ونه‌خوازراوه‌كانی ڕژێمی عێراقیدا بوو.له‌م ڕووه‌وه بیستنه‌كانی گۆڕی بۆ بینینه‌كان كه‌ئه‌م كرداره كارێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره وپێویستی به‌گریمانه گێڕانه‌وه‌ییه‌كان نیه.نزیكترین نموونه وێنه‌گرتنی بۆردوومانی گونده‌كانی دۆڵی جافه‌تییه كه‌له‌ساڵی 1987 دا ڕژێم به‌شێوازێكی دڕندانه كه‌وته وێرانكردنی ئه‌و ناوچانه كه‌دواتر،له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه،سه‌رنجی به‌شێكی زۆری جیهانی به‌لای خۆیدا ڕ‌اكێشا،به‌ڵكو بووه دۆكیمێنتێكی ڕاسته‌قینه‌ی ڕه‌فتاره دڕنده‌كانی ڕژێم.له‌دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه ئه‌م ژنه بێ فیز وساده‌یه سه‌لماندی كه‌هه‌ر ژنه شۆڕشگێڕه‌كه‌ی جارانه،به‌ڵكو له‌مه‌ش زیاتر وه‌ك ڕوناكبیر وخه‌مخۆرێك له‌هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی كلتووری نه‌ته‌وه‌كه‌یدا بووه وده‌بێت به‌جیاوازی جێگه‌كانه‌وه وه‌ك بایه‌خدان به‌قه‌ڵا مێژووییه‌كی هه‌ولێر وسه‌رای سلێمانی وخانووه ڕه‌سه‌نه‌كانی شار وپاراستنی كه‌ره‌سته به‌نرخه‌كانی ژیانی كورده‌واری كه‌ئێستا به‌شێكیان له‌مۆزه‌خانه وبه‌شێكی تریان له‌شوێنه مێژووییه‌كان پارێزراون وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌له‌ئوتێل فه‌ره‌حدا به‌دی ده‌كرێت.جگه له‌مانه‌ش،وه‌ك ژن،ویستۆێتی چه‌مكی ژنێتی له‌كوردستاندا دابمه‌زرێنێت وله‌م ڕووه‌وه بایه‌خێكی زۆری داوه به‌م چه‌مكه تا شان به‌شانی پیاوان له‌خه‌باتی سیاسی وچالاكییه مه‌ده‌نی وڕۆشنبیرییه‌كاندا به‌شدار بن.هه‌روه‌ها وله‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه بیری له‌پڕۆژه‌یه‌كی خێرخوازی هه‌ستیار كردووه ئه‌ویش دامه‌زراندنی منداڵپارێزی كوردستان بوو.ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه له‌دایك بوو كه‌ئه‌م خاتوونه‌له‌لایه‌كه‌وه هه‌ستی به‌به‌رپرسیارێتی كرداره مه‌یدانییه‌كان كردووه له‌نێو چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا،له‌لایه‌كی تریشه‌وه هوشیاره وده‌زانێت زۆربه‌ی منداڵانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی،به‌هۆی شێوازه دڕنده‌ییه‌كانی ڕژێم وبڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ژاری وبێكاری له‌نێو زۆربه‌ی خێزانه‌كان،ڕووبه‌ڕوی چه‌ندین كێشه‌ی سایكۆڵۆژی وسۆسیۆڵۆژی وئابووری بونه‌ته‌وه.له‌م ڕووه‌وه خزمه‌تكردنی ئه‌م توێژه‌ی به‌ئه‌ركێكی نیشتمانی وئه‌خلاقی وئایدیۆڵۆژیایی خۆی زانیووه.له‌مه‌ش زیاتر،له‌نزیكه‌وه ده‌یزانی كه‌لاوان وگه‌نجانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی پێویستیان به‌ڕه‌وینه‌وه‌ی بۆشاییه سایكۆڵۆژییه‌كانه كه‌سه‌ره‌تا ئه‌م چین وتوێژه شتێك نه‌بوو سه‌رقاڵیان بكات ئه‌ویش به‌هۆی نه‌هامه‌تییه‌كانی سه‌رده‌م به‌تایبه‌تی له‌ڕووی دارایی وئابووری وسیاسییه‌وه.بۆیه خاتوو هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د بیری له‌سه‌نته‌رێك كردووه تایبه‌ت به‌گه‌نجان ولاوان تا ئه‌م سه‌نته‌ره بتوانێت بیانپارێزێت له‌كرداره ناشایسته‌كان،له‌هه‌مان كاتیش‌دا جووڵه‌یه‌كی ووزه‌به‌خشیان پێ ببه‌خشێت تا له‌ئاینده‌دا بتوانن كه‌سێتی خۆیانی پێ به‌رجه‌سته بكه‌ن.یان به‌شدار بن له‌چالاكییه فیكری وهونه‌ری وسیاسییه‌كاندا.ئه‌مڕۆش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بینرێت كه‌ئه‌م خاتوونه چه‌نده په‌رۆشی كه‌س وكاری شه‌هیدان وده‌زگا ئه‌ده‌بی وهونه‌رییه‌كانه وزۆرێك له‌كاته‌كانی خۆی ته‌رخانكردووه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سروشتییه‌نه‌ته‌وایه‌تییه.هه‌موو ئه‌مانه به‌ڵگه وسه‌رچاوه‌لێگرتنێكن بۆ ئه‌و ڕێزلێنانه تایبه‌ته‌ی پاپای فاتیكان كه‌له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ئه‌سێس پاكس ئینته‌رناشیوناڵه‌وه به‌خشرایه ئه‌م خاتوونه كه‌ئه‌م خه‌ڵاته،به‌پێی زانیارییه‌كان ده‌درێت به‌كه‌سه شایسته وهه‌ڵكه‌وتووه‌كان كه‌هه‌تا ئێستا ته‌نها ده‌ستنیشانی بیست كه‌سایه‌تی جیهانی كردووه به‌نموونه‌ی میخائیل كۆرباتچۆڤ .له‌نێو ئه‌م ژماره‌یه‌دا،خاتوو هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د ته‌نها ژنه له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه‌ئه‌م خه‌ڵاته وه‌ربگرێت كه‌ئه‌مه به‌بۆچوونی تایبه‌تی خۆم،له‌لایه‌كه‌وه به‌رامبه‌ر به‌كرداره ئایدیڵیزمه‌كانی هاتووه كه‌بریتیه له‌ساده‌یی وبوێری وئازایه‌تی ویارمه‌تیدانی هه‌ژاران وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌سانی شایسته وبه‌شداریكردنی له‌پڕۆسه‌ی سیاسی وڕۆنبیری وفیكری نه‌ته‌وه‌كه‌ی.له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م خه‌ڵاته،له‌بنچینه‌دا،به‌خشراوه به‌نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌وپێیه‌ی ئه‌م ژنه كورده ده‌توانێت نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات،به‌ڵكو بۆته سومبولی فیداكاری وتێكۆشان وخزمه‌تكردن.به‌مانایه‌كی ڕوونتر،ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌خشی به‌م ژنه كورده،بریتیه له‌دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كی ،یه‌كه‌میان،توانا خودییه تایبه‌ته‌كانی خۆی وه‌ك كه‌سێكی كاریزمایی.دوهه‌میان مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌ی كه‌چه‌ندین ساڵه به‌ده‌ست دوژمنانه‌وه ئازار وئه‌شكه‌نجه ده‌درێت وخاتوونیش به‌درێژایی ته‌مه‌نی سیاسی خۆی وخانه‌واده‌كه‌ی له‌هه‌وڵی ڕزگاركردن وفیداكاریدا بووه.بۆیه ئه‌م خه‌ڵاته گه‌رچی له‌ڕووی به‌ها میتریاڵییه‌كانه‌وه ڕه‌نگه ئه‌و نرخه زۆره‌ی نه‌بێت به‌ڵام له‌ڕووی گوتاری سیاسی وئه‌خلاقی وفیكرییه‌وه جێگه‌یه‌كی ئایدیاڵیزمی گرتووه بۆ كورد وكوردستان ومه‌سه‌له‌كانی.هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته‌وه سنووره‌كان جوانتر واڵا وكراوه‌تر بوون وجیهان ئه‌مڕۆ بایه‌خ وگرنگییه‌كی ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌ی داوه به‌جوگرافیای كوردستان ومه‌سه‌له وتاكه‌كانی به‌نموونه‌ی ئه‌م خاتوونه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure