دوای بڵاوکردنەوەی دوو کۆمەڵە چیرۆک، هەنووکە جوتیار ئەحمەد یەکەمین ڕۆمانی خۆی بەناوی "ئایەتەکانی سوورەیا" بڵاو دەکاتەوە. بەپێی گوتەی خۆی ڕۆمانەکە کارکردنە لەسەر چەند کارەساتێک کەبەسەر گەلی کورددا هاتوون و یەکێکە لە کارەساتەکان ڕووداوی کیمیابانکردنی شاری هەڵەبجەیە. نووسەر لەبارەی ڕۆمانەکەیەوە ئاماژە بۆ پاڵەوانی ڕۆمانەکە دەکات کە ناوی "ئاریای ئاڵتونكار"ە کە گه‌نجێكه یاخی و چاو نه‌ترس له‌گه‌ڵ ته‌زووی كاره‌بادا ئه‌فڕێ، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ باوكی له ناكۆكیدایه و شه‌وانه له‌ژێر زێرابه سندوقییه‌كانی شاردا ڕۆژ ئه‌كاتەوە. ئاریا دەیەوێت بەو شێوەیە بژی کە خۆی دەیەوێت نەک ئەوانی دیکە ژیانی بەسەردا بسەپێنن. جوتیار ئەوەش دەخاتەڕوو کە خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌ك لە ئاریا ده‌ڕوانن گوایه ئه‌خلاقی منداڵه‌كانیان تێكئه‌دات، تا ئه‌وه‌ی شه‌وێك له‌گه‌ڵ كه‌ریمدا (کە فیگەرێکی دیکە نێو ڕۆمانەکەیە) له‌ناو زێرابه‌كاندا یه‌كتر ئه‌بینن. كه‌ریم سه‌ر به‌شانه چه‌كداره‌كانی حزبێکی دیاریکراوە و خۆشه‌ویستی سوره‌ییای مامۆستای ئاریای ئاڵتونكاره. كه‌ریم له ڕێگه‌ی سوره‌ییاوه وا له ئاڵتونكار ئه‌كات كه ئیش بۆ شانه چه‌كداره‌كانی حزب بكات، به‌ڵام ئاڵتونكار ناچێته ژێر كاریگه‌ری هیچ سیسته‌م و بیروباوه‌ڕێكه‌وه ئه‌و ته‌نها وه‌ك مرۆڤێكی ڕاسته‌قینه به‌ره‌و لوتكه‌ی یاخیبوون و دژی بنه‌ماو ڕێساكانی باوانی كۆمه‌ڵگه هه‌نگاو ئه‌نێ، كه بونه‌ته هۆی چه‌قبه‌ستن. وەکو نووسەر ئاماژەی بۆ دەکات بەشێکی دیکەی ڕۆمانەکە تەرخان کراوە بۆ عەشقەکەی كه‌ریم و سوره‌یا کە له‌دوای ساڵی 1991 هاتنه‌وه‌ی شۆڕگێره‌كان بۆ ناو شار كۆتاییه‌كه‌ی ناكامیه دەچێت. ئه‌ویش به‌هۆی باوكی سوره‌ییاوه كه بازرگانێكه‌و ده‌ستی له‌گه‌ڵ پیاوێكی گه‌وره‌ی سه‌ر به‌حزبێکی باڵادەستدا تێكه‌ڵ كردوه. بەشێکی دیکە رۆمانەکە باسکردنە لەو ڕێگریانەی کە باوکی سوورەیا دەبێتە دێوەزمەی نێوان ئەم دوو مەعشوقە و ئیدی ژیان بەرەو تاریکی و خەونەکان بەرەو ئاوابوون و هیواکان بەرەو پووکانەوە دەچن. كه‌ریم وه‌ك جاڵجاڵوكه دا‌و ئه‌چنێ له ناو هێزی سیخوڕی و نهێنی حزبدا. هه‌ر بۆ ئەوەی بە مەعشوقەکەی بگات. له‌مه‌وه كه‌ریم و ئاریای ئاڵتونكار له‌گه‌ڵ ئاسۆدا كه ئه‌ویش هه‌ر له‌پێش 1991 ئیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌كات، باوه‌ریان به دروشمه‌كانی شۆڕش نامێنێت، ڕاپه‌رینه‌كه‌ی 1991 ی كوردستانی عیراق ته‌نها وه تاڵانكردنێكی گه‌وره‌ی نیشتمان ئه‌بینن. ڕۆمانەکە لە چەند ئاستێکی دیکەدا دەست دەخاتە سەر ئەو برینانەی بە جەستەی کۆمەڵگەی کوردییەوە لە دوای ڕاپەڕینەوەی بەهاری 1991ەوە و هەتا لە زۆر جێگەدا باس لەو ململانێی نێوان حزبەکانیش دەکرێت بە جۆرێک نووسەر لە زۆر جێگەدا دەیەوێت مێژوویەک بنووسێتەوە کە مێژوونووسان سڵ لە نووسینەوەی دەکەنەوە و ڕۆژگاریش دەیەوێت ونی بکات. حیکایەتەکانی عەشق لەم ڕۆمانەدا ئەگەرچی بە ناکامیش کۆتایی بێت، بەڵام هێزی یاخیبوون و بەرەنگاربوونەوە ئەو جوانییەک کە مرۆڤ دەتوانێت لەم ڕۆمانەدا بیبینێتەوە. ڕۆمانەکە کارکردن نییە لەسەر دروستکردنی ئومێدی بۆش، بەڵکو کارکردنە لەسەر ئەوەی ڕۆحی بەرەنگاری لای مرۆڤ دروست بکات. جێبی وەبیرهێنانەوەیە پێشتر جوتیار ئەحمەد دوو کۆمەڵە چیرۆکی بەناوەکانی "ڕێچکەی مێروولەکان و سوارەکانی وشە" بڵاوکردۆتەوەو ئایەتەکانی سوورەیا یەکەمین ڕۆمانی چاپکراوەی نووسەرە. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure