26/2/2017 09:05 AM

ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ سوپاسی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنى خاك ده‌كات

چالاكییه‌كانی 7 ره‌نگه‌ له‌ دوو مانگی داهاتوودا

ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌رده‌وامی كاری هونه‌ری هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی چالاكی هونه‌ری شێوه‌كاری كوردی به‌رده‌وامی ته‌واو به‌خۆوه‌ ببینیت، هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵه‌كان و چالاكییه‌كان له‌ڕێگای چه‌ند كه‌ناڵی هاوكار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ سوپاسی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شێوه‌كاری سلێمانی و ته‌له‌فزیۆنی خاك ده‌كات، كه‌ هاوكاری به‌شێك له‌ چالاكییه‌كانی 7 ره‌نگه‌یان كردووه‌.

پێشانگاكانی داهاتووی 7 ره‌نگه‌ پێكهاتوون له‌:
پێشانگای سیرامیك
پێشانگای هاوبه‌ش 8ی مارس
پێشانگای هاوبه‌شی لاوانی خانه‌قین
پێشانگای هاوبه‌شی لاوانی شاره‌زوور
پێشانگای هاوبه‌شی لاوانی پشده‌ر
یه‌كه‌مین پێشانگای هاوبه‌شی كاریكاتێر له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان
پێشانگای تایبه‌تی له‌ناو په‌رله‌مانی عیراق 
پێشانگای تایبه‌تی تاژان سۆران

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved