روناك عه‌زیز، وه‌كو شێوه‌كارێكی كوردی دانیشتووی وڵاتی سوید كه خاوه‌نی چه‌ندین پێشانگای تایبه‌ت و هاوبه‌شه، له نوێترین كاری‌دا سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنه بۆ به‌شداریكردن له سیمبۆزیمێك له شاری پاریس كه 60 شێوه‌كاری وڵاتان و میللـه‌تی جیاواز به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن. له‌وباره‌یه‌وه شێوه‌كار روناك عه‌زیز بۆ سایتی خاك وتی: به‌شداریكردن له چالاكییه‌كی له‌وشێوه‌یه ئه‌زموونی كاری هونه‌ریت ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات و لینكی نوێت بۆ دروست ده‌كات. وتیشی: بڕیاره سیمبۆزیۆمه‌كه له شاری باریس رۆژی 7-5-2017 ده‌ستپێبكات و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت. خاك – به‌ختیار سه‌عید
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure