1/3/2017 02:41 PM

میكائیل باس لە تەندروستی خۆی دەكات

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا هونەرمەند گۆرانیبێژی میكائیل، روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت كە تەندروستی جێگیرەو ئەو هەواڵ و پڕوپاگەندانەشی بڵاوكراونەتەوە لەهەندێك پەیج و سایت، دوورە لە راستییەوە..
دوای ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، هەواڵی ناجێگیری دۆخی تەندروستی بڵاوكرایەوە، لە گرتەییەكی ڤیدیۆییدا  كە بڵاویكردۆتەوە، هونەرمەند میكائیل ئاشكرای دەكات؛ ئێستا دۆخی تەندروستیم زۆرباشە و سوپاسی ئەو كەسانەش دەكات كە هەواڵیان پرسیوە.
میكائیل یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، خاوەن چەندین بەرهەمی هونەرییە، دواین كاری هونەری سازكردنی زنجیرە كۆنسێرتێك بوو لە وڵاتی سوید، سازكردنی ئاهەنگێك لە ئەمەریكا.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved