هونه‌رمه‌ند سامان عه‌زیز كه ژه‌نیاری سه‌نتووره، له رێگه‌ی سایتی خاك-ـه‌وه نوێترین كار‌و چالاكییه‌كانی ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه به هاوكاری هونه‌رمه‌ند رزگار حه‌مه ره‌ئوف سی دی-ـه‌كی نوێ بڵاوده‌كه‌نه‌وه. له‌باره‌ی سه‌ره‌تای هاتنه ناو بواری هونه‌ر، هونه‌رمه‌ند سامان عه‌زیز بۆ سایتی خاك وتی: له ساڵی 1990ـه‌وه به‌حه‌زی خۆم هاتوومه‌ته دنیای هونه‌رو كارده‌كه‌م، سه‌ره‌تاش له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ندی موزیسیان رزگار حه‌مه ره‌ئوف فێربووم و دواتر په‌یوه‌ندیم كرد به كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان. وتیشی: زۆر ئاره‌زووی ژه‌نینی ئامێری سه‌نتوور ده‌كه‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده ئاره‌زووی ده‌كه‌م كه دوو جار خۆم ئامێری سه‌نتوورم دروست كردووه‌و به شێوه‌یه‌كیش دروستم كردووه كه توانیومه له كاره‌كانمدا بیژه‌نم و سوودی لێوه‌ربگرم. واتا هه‌ر بۆ جوانی دروستم نه‌كرووه. له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كانیشیه‌وه وتی: چه‌ندین كاری بڵاوكراوه‌و بڵاونه‌كراوه‌شم هه‌یه، هه‌روه‌ها له چه‌ندین كۆنسێرت و فێستیڤاڵ و كلیپیشدا به‌شداریم كردووه هه‌م له ناوخۆی كوردستان و هه‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ش. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌ندامی چه‌ند گروپێكم له كه‌ركوك و هه‌ولێرو سه‌رۆكی به‌شی مۆسیقام له كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ. سه‌باره‌ت به نوێترین كاری رایگه‌یاند: نوێترین كارم سی دی-ـه‌كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی موزیسیان رزگار حه‌مه ره‌ئوف كه چه‌ند پارچه موزیكێكمان ئاماده كردووه به ئامێره‌كانی سه‌نتوور و شمشاڵ، هه‌ندێكیان تۆماركراون و هه‌ندێكیشی ماون و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاوده‌بێته‌وه. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure