6/3/2017 03:05 PM

بەكۆمەڵایەتیكردنی و گەشەی منداڵ، لە دەزگای جەمال عیرفان

بەكۆمەڵایەتیكردنی و گەشەی منداڵ، نوێترین چاپكراوی دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفانە، كە لەنووسینی هەریەك لە د.ئەحمەد عەلی بابان و م.نازەنین عوسمان و م.ی.رێژین ئومێدە، و باس لە فەلسەفەی گەشەكردن و بە كۆمەڵایەتیكردنی منداڵ دەكات و لەبەشێكی داهاتووە: چەمكی پێگەیاندنی كۆمەڵایەتی بە چەمكێكی گشتی دادەنرێت كە ئاماژەیە بۆ زۆر بابەتی وەك كرداری فێربوون كۆمەڵایەتی و دروست بوونی (من) و گونجاندنی كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری كۆمەڵایەتی و گواستنەوەی كلتوور لە نەوەیەكەوە بۆ نەوەیەكی تر، بەڵام چەمكی پێگەیاندنی كۆمەڵایەتی یان بە كۆمەڵایەتیكردن زیاتر بڵاوە لە بواری دەروونزانی كۆمەڵایەتیدا، هەرچەندە پرۆسەی بە كۆمەڵایەتیكردن بە درێژای مێژوو لە ناو كۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا بوونی هەبووە كە ئامرازێك بووە بۆ پارێزگاریكردن لە جۆری مرۆڤایەتی و گواستنەوەی تایبەتمەندییەكانی مرۆڤ، بەڵام لێكۆڵینەوە بە شێوەیەكی زانستییانە لەو بابەتە زۆر تازەیە و گرنگیدانی ڕاستەقینە دەگەڕێتەوە بۆ كۆتای سییەكان و سەرەتای چلەكانی ئەم سەدەیە.
خاك- بەیاد مەریوانی






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved