6/3/2017 03:11 PM

فیلمێكی كوردی لە سێ‌ فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانی نمایشدەكرێت

فیلمی (گەڕان بەدوای قاچەكانما) كە فیلمێكی دۆكیۆمێنتەرییە‌و لەدەرهێنانی هونەرمەند ئالان ئەمینە لەسێ‌ فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانی نمایشدەكرێت.
سەبارەت بە چیرۆكی فیلمەكە، ئالان ئەمین وتی "فیلمی (گەڕان بەدوای قاچەكانما) فیلمێكی دۆكۆمێنتاریە بەزمانی ئینگلیزی‌و كوردی كە باس لەژیانی وەرزشەوانی كورد شاهۆ قادر دەكات، كە دوای لەدەستدانی قاچەكانی لەهەڵەبجە لە16/3/1988 تەنها كاتژمێرێك پێش كیمیابارانە شومەكە كە 5000 خەڵكی بێ تاوانی هەڵەبجە بونە قوربانی".
سەبارەت بەو سێ‌ فێستیڤاڵە سینەماییەی كە فیلمەكەی تیادا نمایشدەكرێت، ئالان ئەمین وتی "بۆ ئەمساڵ تائێستا فیلمەكە لەسێ فێستیڤاڵدا بەشداری پێشبڕكێ دەكات لەوڵاتەكانی بەریتانیا لە5/3/2017 و مالیزیا لە 1-3/4/2017‌و ئەمەریكا لە 25/8/2017 لەسانفرانسیسكۆ".
ئاماژەشی بەوە كرد كە لەهەرسێ‌ فێستیڤاڵەكەدا وەك دەرهێنەری فیلمەكە ئامادە دەبێت.

خاك-هەردی محەمەد




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved