9/3/2017 12:08 PM

له‌ 26ـه‌مین ساڵیادی راپه‌ڕیندا له‌توڵه‌یتوڵه‌وه‌ بۆ ناوزه‌نگ ‌ ‌

كوردستانی نوێ له‌یادی 26ـه‌مین ساڵڕۆژی راپه‌ڕینه‌ پڕ شكۆكه‌ی گه‌لی كوردستاندا، رێوڕه‌سمی ناساندنی كتێبـی (له‌توڵه‌یتوڵه‌وه‌ بۆ ناوزه‌نگ) رێكده‌خات.
ئه‌و كتێبه‌ كه‌ له‌ئاماده‌كردنی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس خه‌ڵه‌ف غه‌فووره‌، تۆمارێكی دیكه‌ی سه‌رگوزشته‌كانی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ كه‌ له‌ساڵی 1975دا‌و له‌ چایخانه‌ی توڵه‌یتوڵه‌ی شامدا بیرۆكه‌ی چه‌ند هه‌ڤاڵێك یه‌كانگیر بوو و یه‌كێتیی وه‌ك رێكخراوێكی لێ له‌دایك بوو، هه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌ش له‌شامه‌وه‌ باڵی گرت‌و له‌چیاكانی كوردستاندا‌و له‌ناوزه‌نگدا چه‌خماخه‌ی دا‌و شۆڕشی نوێی لێوه‌ هه‌ڵگیرسا‌و بروسكه‌ ئاسا هه‌موو كوردستانی باشووری رووناككرده‌وه‌ تا گه‌یاندییه‌ قۆناغی گرێدانه‌وه‌ی خه‌باتی شارو شاخ‌و راپه‌ڕینی لێ به‌رهه‌م هات.
 خۆشحاڵ ده‌بین به‌ ئاماده‌بوونتان بۆ رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ سه‌عات 11ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ 11/3/2017 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ی.ن.ك- هۆڵی شه‌هید یوسف شه‌ریف.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved