شه‌وی 11-3-2017 رووناكبیرو نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی ناسراوی كورد "محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم" به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد. به‌ناوی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاكه‌وه پرسه‌و هاوخه‌می خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری ئه‌و نووسه‌ره ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌مه دوا ناخۆشییان بێت. جێی باسه، محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم كوڕی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریسه، به‌رواری 14-8-1931 له شارۆچكه‌ی بیاره له‌دایكبووه، ساڵانێكی زۆره خزمه‌ت به زمان و ئه‌ده‌بی كوردی ده‌كات. له‌گه‌ڵ باوكی له رابردوودا چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌و بابه‌تی گرنگیان له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی كوردی و مێژووی كورد نووسیوه‌و كتێبخانه‌كانی كوردیان به‌و زانیارییانه ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure